نێرگس محەمەدی: دەنگم بەرزتر دەکەمەوە بۆ جیهان
نێرگس محەمەدی زیندانی سیاسی کە چاوپێکەوتن و پەیوەندیکردن لەگەڵیدا قەدەغەکراوە، لەڕێگەی پارێزەرەکەیەوە لە پەیامێکدا دەڵێت: دەنگم بۆ جیهان بەرزتر دەکەمەوە.

ناوەندی هەواڵ
نێرگس محەمەدی، زیندانی سیاسی لە ئێران، لە زینداندا ڕووبەڕووی نادادپەروەرییەکی زۆر دەبێتەوە، بەگوێرەی دوایین بڵاوکراوەی لە تۆڕی ئینستاگرام، بەربەستی یەکتر بینین و پەیوەندییەکانی نێرگس محەمەدی قەدەغە کراوە.
بە گشتی نێرگس محەمەدی مافی ئەوەی هەیە پەیوەندی لەگەڵ ٧ ژمارەی تەلەفوندا بکات، بەڵام بەڵام بەرپرسانی زیندان ٥ تەلەفون کردنیان لێ قەدەغە کردووە و تەنها دەشتوانێت لەگەڵ ئەو برایانەیدا قسە بکات کە لە ئێرانن.
نێرگس محەمەدی ئیدانەی ئەو بڕیارەی کرد و وتی: دەنگم هێندەی تر بەرز دەکەمەوە، بە زۆر و فشار و هەراسانکردن ناچارم مەکەن بێدەنگ بم، خەبات لە هەردوو دیواری زیندان بەردەوامە و ئەمە هیوای ئێمەیە...".