فاو خەڵاتی نێودەوڵەتی بە ئەمەل مەکنێی بەخشی
ئەمەل مەکنێ، بازرگان و ئەندازیارێکی تونسی، بەهۆی پشتگیرییکردنی ئابووریی ژنانی گوندنشین، بووە یەکێک لە ١٠٠ ژنی پێشەنگ لە سیستەمی کشتوکاڵ و خۆراکدا.
تونس– ڕێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی نەتەوە یەکگرتووەکان (FAO)، ئەمەل مەکنێی، ئەندازیار و بازرگانە تونسییەکە، خستە ناو لیستی ١٠٠ ژنی پێشەنگ لە سیستەمی کشتوکاڵ و خۆراک و پەرەپێدانی گوندەکاندا.
ئەمەڵ مەکنێ، بەهۆی ڕۆڵ و بەشدارییەکانی لە پەرەپێدانی کەرتی کشتوکاڵ و بەهێزکردنی گوندەکان، خەڵاتی نێودەوڵەتی پێبەخشرا. ئەو پسپۆڕی کشتوکاڵی ئاژەڵ و پەرەپێدانی بەردەوامە و لە پارێزگای باجەی تونسەوەیە. هەروەها کشتوکاڵێکی نموونەیی دامەزراندووە بۆ پەروەردە و پەرەپێدانی شێوازە بەردەوامەکانی کشتوکاڵ.
مەکنێ بەشداری لە ڕاهێنانی زیاتر لە ١٠٠ کەسدا کردووە و پشتگیریی بەهێزکردنی ئابووری و کۆمەڵایەتیی ٣٠ ژنی گوندنشینی کردووە.
ئەم دەستپێشخەرییەی FAO، بە دەرفەتێکی گرنگ بۆ ڕێزلێنان لە ژنانی جوتیار لە ساڵی نێودەوڵەتیی ژنانی جوتیاردا دادەنرێت.
ژنانی خەڵات وەرگر لە ڕێوڕەسمێکی فەرمی لە بارەگای FAO لە ڕۆما، لە نێوان ١٢ تا ١٦ی تشرینی یەکەم، خەڵاتەکانیان وەرگرت. ڕێوڕەسمەکە هاوکات بوو لەگەڵ فۆڕمی جیهانیی خۆراکی ٢٠٢٦ و ڕۆژی جیهانیی خۆراک، کە هەموو ساڵێک لە ١٦ی تشرینی یەکەمدا یاد دەکرێتەوە.