توێژینەوەیەك: ڕیسایكلینی پلاستیك بە ئامانجی سنورداركردنی پیسبوونی ژینگە ئەنجامی پێچەوانەی هەیە

بەپێی توێژینەوەیەكی نوێ، ڕیسایکلینی پلاستیك بە ئامانجی سنورداركردنی پیسبوونی ژینگە ئەنجامی پێچەوانەی هەیە و مەترسیدارە.

ناوەندی هەواڵ

 

بەپێی توێژینەوەیەک كە زانایانی زانكۆی "ئیسكۆتلەندا" و  زانایانی كەنەدی ئەنجامیانداوە، پڕۆژەی ڕیسایکلینی پلاستیك ئەنجامی پێچەوانەی دەبێت و ئەو كارە تەنی زۆر وردی پلاستیكی دروست دەكات، كە مەترسییەكەی لە خودی پلاستیك خۆی كەمتر نییە.


ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو ئاوەی ڕسایكڵینەكەی پێ ئەنجام دەدرێت دەچێتەوە ئاوەڕۆكان یاخود ڕاستەوخۆ دەچێتەوە ژینگە و ئەو تەنە وردانەی هەڵگرتووە، تەنانەت ئەو پاڵێوەرانەی كە بۆ گرتنی ئەو تەنە وردانە بەكاردەهێنرێت هیچ گرەنتییەكیان نییە.

 

بەپێی توێژینەوەكە لە هەر مەترێك چوارگۆشە ئاودا ٧٥ ملیۆن تەنی وردی پلاستیكی هەیە.


جەخت لەوەشكراوەتەوە، ئەوەش هۆكاری بوونی تەنی وردی پلاستیكییە لە هەوادا و هەڵیدەمژین و دەچێتە خوێنمانەوە، تەنانەت مەترسی ڕاستەوخۆیان لەسەر تەندروستی بونەوەر هەیە.