ناوەندی هەواڵ
یەکێتی ژنانی گەنجی شاری حەلەب بە دروشمی "کاتی ئازادییە، کاتی ڕێبەرییە" ڕێپێوانێکیان ئەنجامدا و داوای ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان کرد.
لە ڕێپێوانەکەدا خوێندکاران و ئەندامانی دەزگاکان و کۆمۆنەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بەشدارییان کرد، ڕێپێوانەکە کە لە بەردەم خوێندنگەی بەرابن مەلیک لە گەڕەکی ڕۆژهەڵاتی شێخ مەقسود دەستیپێکرد، وێنەی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان و پانکارتی کە لەسەری نووسرابوو "ژن، ژیان، ئازادی" بەرز کرانەوە.
بەشداربووانی ڕێپێوانەکە لە گۆڕەپانی جەبانات وەستان و خولەکێک بێدەنگی بیندرا، ئەندامی یەکێتی ژنانی گەنج زەینب عەبدۆ قسەی کردو سەرنجی بۆ بانگەوازی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان بۆ ئاشتی ڕاکێشا و وتی: ئەم بانگەوازە لەسەر ئاستی ناوخۆیی و ناوچەیی و نێودەوڵەتی قبوڵکراو بووە هۆی گۆڕانکاری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهاندا.
زەینەب عەبدۆ داوای فراوانکردنی خەباتی بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان کرد.
ڕێپێوانەکە بە دروشمی "بژی ڕێبەر ئاپۆ" و "ژیان بێ ڕێبەر نییە" کۆتایی هات.




