دەزگای ژنانی ئازادی سووریا پەروەردەی کۆمپیوتەر پێشکەش بە ژنان دەکات

فەریدە عەبدوڵا، بەڕێوبەری دەزگای ژنانی ئازادی سووریا ڕایگەیاند، لەڕێگەی خولەکانی پەروەردەوە ڕۆڵی ژنان لە کۆمەڵگەدا بەهێزتر دەکەن و ئاستی کارەکانیان بەرز دەکەنەوە، هەروەها بە پەروەردە ژنان دەتوانن لە زۆر بواردا کار بکەن

یوسرا ئەحمەد

 

ڕەققە-دەزگای ژنانی ئازاد لە سووریا لە ڕێگەی خولی پەروەردە جیاوازەوە، ئامانجی بەهێزکردنی ڕۆڵی ژنانە لە کۆمەڵگە و پێشخستنی کارەکانیان لە دامەزراوەکان.

 

دەزگای ژنانی ئازاد لە کانتۆنەکانی تەبقا و ڕەققە خولەکانی پەروەردەی کۆمپیوتەر بۆ ژنان دەکاتەوە، ڕۆژی ١٥ی تشرینی دووەم خولێکی پەروەردەی کۆمپیوتەر کە پێکهاتبوو لە وانەی تیۆری و پراکتیکی دەستیپێکرد، لەم خولەدا وانەکانی ئێکسڵ، وۆرد، پاوەر پوینت و دروستکردنی فایل و ئەرشیفکردن و نووسینی ڕاپۆرت دەدرێن، نزیکەی ٢٠ ژن بەشداریان کردووە.

 

فەریدە عەبدوڵا، ئەندامی دەستەی دەزگای ژنانی ئازادی سووریا لە نووسینگەی ڕەققە سەبارەت بە ئامانجی کردنەوەی پەروەردەی کۆمپیوتەر وتی: ئەمە هەنگاوێکی نوێیە، زۆرێک لە ژنان گرنگی دەدەن و بەشدار دەبن،  ڕۆژانە ژمارەکە لە زیادبووندایە، ئەمەش هەنگاوێکی ئەرێنییە، بە تایبەتی ڕێژەی زانیاری ژنان لە بواری کۆمپیوتەردا ٢%ە، بەمەش ژنان دەتوانن پەرە بە تواناکانی خۆیان بدەن و متمانەیان بەخۆیان هەبێت، بچنە ناو بازاڕی کار و سەربەخۆیی دارایی خۆیان بەدەست بهێنن، زۆرێک لەو ژنانە هەن کە توانای کلاسی ئەلیکترۆنی تایبەتیان نییە، بۆیە ئەم پەروەردەیە یارمەتی ژنان دەدات،لە ڕێگەی پەروەردەوە دەمانەوێت هەموو ژنانی سەربەخۆی کۆمەڵگە ڕابکێشین، بەتایبەتی ئەو ژنانەی کە لە دامودەزگا فەرمییەکان کاردەکەن، بۆ ئەوەی بتوانن کارەکانیان بەرەوپێش ببەن، ژنان هەوێنی کۆمەڵگەن و چارەنووسی کۆمەڵگەکەیان دیاری دەکەن، ژنی ڕۆشنبیر کۆمەڵگەیەکی زانا و ڕۆشنبیر بونیاد دەنێت.

 

فەریدە عەبدوڵا سەبارەت بە پلانەکانیان لە داهاتوودا وتی: کار لەسەر کردنەوەی پەروەردەی دیکە و دابینکردنی ئامێری کۆمپیوتەر دەکەین بۆ هەموو ئەو ژنانەی دەیانەوێت فێربن بۆ ئەوەی دەرفەتی بەشداریکردنیان هەبێت لە پەروەردەدا.

 

"پێویستە هەموو ژنان فێری بەرنامەی کۆمپیوتەر ببن"

نور هودا، ئەندامی لیژنەی پەروەردەی کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا وتی: بەهۆی کارەکانمەوە هەموو شتێک لەسەر کۆمپیوتەرە و کار لەسەر بەرنامەی وۆرد ڕاپۆرتی ئەرشیف دەکەم، پەیوەندیم بە خولی پەروەردەوە کرد بۆ ئەوەی پێشبکەوم لە کارەکانمدا،هەموو شتە سەرەتاییەکانمان لە پەروەردەدا دۆزیەوە. لە داگیرساندنی کۆمپیوتەرەوە، بۆ بەکارهێنانی هەموو بەرنامە و ئەرشیفە سەرەکییەکان، فێربوونی کۆمپیوتەر شتێکی گرنگە و لەم سەردەمەی ئێستادا بەتایبەت ئەو کەسانەی دەیانەوێت کار بکەن پێویستە بەرنامەکانی کۆمپیوتەر بزانن، هەموو کارەکان لە بازاڕە گشتیەکانەوە تا بازاڕە تایبەتەکان پشت بە بەکارهێنانی بەرنامەی کۆمپیوتەر دەبەستن، گرنگە ژنان بچنە بواری تەکنەلۆجیا و کۆمپیوتەرەوە، لە سەردەمی  گەشەسەندنداین،  شەڕێکی تایبەت دژی ژنان لە ڕێگەی کۆمپیوتەرەوە بەڕێوەدەچێت، پێویستە هەموو ژنان لە هەموو بوارەکاندا جێگەی خۆیان بگرن، پێویستە ڕۆڵی ژنان لە هەموو بوارەکاندا بەهێز بکرێت چونکە لە ناو هەموو ژنێکدا داهێنان هەیە، گرنگە بۆچوونێکی ئەرێنی لە کۆمەڵگەکەتدا دروست بکەیت.

 

"پێویستە هەموو ژنێک خۆی پەرە پێبدات"

فاتمە ئەلڕەجاب، کە بەشداری خولی پەروەردەی کۆمپیوتەری کرد، ئاماژەی بەوەکرد، گرنگە ژنان بە ئەزموونی جیاوازدا تێپەڕن و وتی: لە مێژووەوە ژنان لە ماڵەوە پشتگوێ خراون و سنووردار کراون، بۆیە پێویستە ژنان بەرەو ئاسۆکانی زانست پێشبکەون، شارستانیەت و گەشەکردن دەچنە سەر زانین بۆ ئەوەی بتوانن ڕۆڵی خۆیان لە کۆمەڵگەدا بەهێز بکەن، من ویستم زانیاریەکانم لە ڕێگەی بەشداریکردنەوە زیاد بکەم بۆ ئەوەی هەلی کار بدۆزمەوە، چونکە فێربوونی بەرنامەی کۆمپیوتەر بووەتە پێویستییەک، هەروەها زۆربەی پڕۆژە و هەلی کارەکان لە سایەی ئەوەوە وەرگیراون، لە ڕێگەی ئەم پەروەردانەوە بەرنامەکانی وەک ئێکسێل، وۆرد، پاوەر پوینت و هتد بەکاردەهێنین، بپێویستە هەموو ژنێک خۆی پەرە پێبدات. گرنگە ژنان ئەو بابەتانە بزانن چونکە لەڕێگەی ئەوانەوە دەتوانن فێربن و ببنە شارەزا و لەهەموو بوارەکاندا کاربکەن، دوای ڕزگارکردنی کانتۆنی تەبقا لە چنگی چەتەکانی داعش، ژنان ڕۆڵی خۆیان بینی و بەپێی ژیانی هاوبەش کاریان دەکرد، بەهۆی ئەوەوە ئێستا دەبینین ژنان بوونەتە بەڕێوەبەر و فەرماندە، هەموو مافەکانیان لە کاردا بەدەستهێناوە و خەریکی بەڕێوەبردنی پڕۆژەی خۆیانن، ئاواتم ئەوەیە کە پڕۆژەی زیاتر سەبارەت بە زانیاری ژنان بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە