دیارنەمانی دوو ژنی گەنجی خوێندکار لە لازقییە نیگەرانییەکان بۆ پارێزراوی ژنان دەوروژێنێت

گوندی بوستان باشا تووشی دڵەڕاوکێ دەبێت، دوای ئەوەی پەیوەندی لەگەڵ دوو ژنە گەنج پچڕان، لەکاتێکدا بەمەبەستی ئەنجامدانی تاقیکردنەوە بەرەو زانکۆی لازقییە لە سووریا دەڕۆیشتن، تا ئێستا هیچ ڕوونکردنەوەیەکی فەرمی نەدراوە.

ناوەندی هەواڵ

 

کەناری سووریا شاهیدی زیادبوونی ئەو ئاگادارکردنەوە گەورانەیە کە پەیوەستن بە ونبوونی ژنان لە مانگەکانی ڕابردوودا، لە ناوەڕاستی نەبوونی داتای فەرمی کە هۆکارەکان یان چوارچێوەکان ڕوون بکاتەوە، ئەوەش نیگەرانییەکی کۆمەڵایەتی پەرەسەندوو لەبارەی پارێزراوییان و ڕۆڵی لایەنە پەیوەندیدارەکان لە بەدواداچوونی ئەم حاڵەتانەدا دروست دەکات.

 

سەرچاوە ئاگادارەکان ٢١ی تەمووز، لە پچڕانی پەیوەندی بە دوو ژنی گەنجەوە لە گوندی بستان باشا لە دەڤەری جەبڵە، لە کاتی ڕۆیشتنیان لە بەیانی ئەمڕۆ بۆ زانکۆی لازقییە بۆ پێشکەشکردنی تاقیکردنەوەیەکی زانکۆیی، لە ناوەڕاستی نەبوونی هیچ زانیارییەکی فەرمی سەبارەت بە بارودۆخی ونبوونیان.

 

سەرچاوەکان روونیان کردەوە، کە خێزانی دوو ژنە گەنجەکە قەدەغە کراون لە هاتنە ژوورەوە بۆ زانکۆ بەمەبەستی پرسیارکردن، لە کاتێکدا پەیامی نادیار گەیشتووەتە سەر ئامێرە مۆبایلەکانیان کە ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەوان "ڕێگەی ڕاستیان گرتووەتە بەر".

 

بەپێی ئەو زانیارییانەی کە هاتوون، دوو ژنە گەنجەکە بریتیین لە (شەهد يائل جديد)، قوتابی کۆلێژی پەرستاری، و (نەغم أيمن جديد) قوتابی کۆلێژی پەروەردە، کە ئەک دوو کچە ئامۆزان، لە کاتێکدا دانیشتووانی گوندەکە چاوەڕێی دەرچوونی هەر ڕوون کردنەوەیەکی فەرمین کە چارەنووسیان و وردەکارییەکانی پچڕانی پەیوەندییان ئاشکرا بکات.