دیالۆگەکان لەسەر باڵاپۆشی زۆرەملێ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بەردەوامی هەیە
شەقامەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و تاران ڕاستیەکی کۆمەڵایەتی نوێ ئاشکرا دەکەن کە ڕەتیدەکاتەوە ملکەچی بکات، ئەمەش پشتڕاستی دەکاتەوە کە ئیرادەی ژنان بەهێزترە لەو ئامڕازە سزادانەی کە پەرلەمانی کۆنەپەرست هەوڵی بەرهەمهێنانەوەی دەدات.
ناوەندی هەواڵ
دیالۆگەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بەردەوامی هەیە لەسەر یاسای باڵاپۆشی زۆرەملێ کە لە ساڵی ١٩٧٩ەوە سەپێنراوە، زیاتر لە نیوەی ئەندامانی پەرلەمان ڕەخنەیان لە دەسەڵاتی دادوەری گرتووە کە گوایە نەرم و نیان بووە لە جێبەجێکردنی یاساکە، بەڵام لە پشت ئەم تۆمەتانەوە شەڕێک هەیە کە ڕۆژانە ژنان بۆ بەرگریکردن لە مافی هەڵبژاردن و ئازادی کەسی خۆیان بەڕێوەی دەبەن.
لە دوای ناڕەزایەتییەکانی ساڵی ٢٠٢٢ و مردنی ژینا ئەمینی، ژنێکی گەنج، کە لە کاتی دەستبەسەری بە تاوانی "پابەندنەبوون بە باڵاپۆشی" کە دواتر بە هۆی ئەشکەنجەدانەوە گیانی لەدەستدا، لەو کاتەوە پرسی باڵاپۆشی بووەتە ئاماژەی بەرخۆدانی ژنان لە بەرامبەر ئەو زوڵمەی کە بەسەر جەستە و ژیانیاندا سەپێنراوە.
داواکارییەکەی ١٥٥ ئەندامی پەرلەمان بۆ سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری، لە ڕۆژی ٢ی کانوونی یەکەم، بۆ زیادکردنی سزاکان، ڕەنگدانەوەی پێداگری دامەزراوەی سیاسییەکانە لەسەر ڕەتکردنەوەی ڕاستیەکی کۆمەڵایەتی نوێ، هەربۆیە ژمارەیەکی زۆر لە ژنان ڕەتیدەکەنەوە ملکەچی یاسایەک بن کە ئازادییە بنەڕەتییەکانیان سنووردار دەکات، هەروەها پەرلەمانی کۆنەپەرست هەوڵدەدات بە زیادکردنی سزاکان ئاماژەکانی ستەم بەرهەمبهێنێتەوە، بەمەش دابەشبوونی قووڵی نێوان دەسەڵات و هاوڵاتیان ئاشکرا دەکات.
ڕێوشوێنە سزاییەکانی ئەم دواییە، وەک داخستنی قاوەخانە و چێشتخانەکان بەهۆی جێبەجێنەکردنی بالاپۆشی یان پێشکەشکردنی خواردنەوە قەدەغەکراوەکان، ئاشکرای دەکەن کە دەسەڵات ئاماژە ئابووری و کۆمەڵایەتییەکان بۆ فشارخستنە سەر کۆمەڵگە بەکاردەهێنت، بەڵام لە ئەنجامدا شکست دەهێنن لە ڕاگرتنی شەپۆلی گۆڕانکارییەکان کە ژنان سەرکردایەتی دەکەن.
پرسەکە چیتر تەنها لەسەر "ڕەچاوکردنی باڵاپۆشی" نییە، بەڵکو ململانێیەکی ئاشکرایە لە نێوان دەسەڵاتێک کە دەیەوێت جەستەی ژنان کۆنترۆڵ بکات و ژنانیش داوای مافی ئازادی و شکۆمەندیان دەکەن، پێداگری پەرلەمان لەسەر سزای توندتر دەرخەری ترسی لەدەستدانی کۆنترۆڵە، هەروەها شەقامەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و تاران و شارە گەورەکانی دیکە بە ڕوونی نیشانی دەدەن کە ژنان ڕێگای ئازادییان هەڵبژاردووە و ناگەڕێنەوە دواوە.