دووەمین ڕۆژی یەکەم دیداری زانستی لە بارەی سیاسەتی کولتووریی بەڕێوەچوو

لە سلێمانی دووەمین ڕۆژی یەکەم دیداری زانستی لە بارەی سیاسەتی کولتووریی، بەدروشمی " کولتوور وەک فریادڕەس"، بە ئامادەبوونی مامۆستا و خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی بەڕێوەچوو.

سلێمانی

 

ئەمڕۆ ٣٠ی تشرینی دووەم، لە هۆتێل ڕامادای شاری سلێمانی، لە لایەن وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان و بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕؤشنبیری و هونەر لەسلێمانی، بە سپۆنسەری گەردین گروپ، دووەمین ڕۆژی یەکەم دیداری زانستیی لە بارەی سیاسەتی کولتووریی، بەدروشمی " کولتوور وەک فریادڕەس"، بەڕێوەچوو.

 

یەکەمین دیداری زانستیی بە شەش پانێڵ لە دوو ڕۆژدا پێشکەشکرا، تێیدا چەندین تابلۆی هونەری و فۆلکلۆری نمایشکرا، هەروەها جەختکرایەوە لەوەی بە درێژایی مێژوو تەواوی هەوڵەکان بۆ ئەوەبوو کورد نەمێنێت.

 

بێخاڵ ئەبوبەکر، پانێڵیست، مامۆستای زانکۆ لە زانکۆی سلێمانی، ئاماژەی بە کاریگەریی زمانی پەروەردە لەسەر ناسنامەی کولتووریی لە ڕوانگەی زنستیزمانی کۆمەڵایەتی کارەکییەوە کرد، وتی: زمان ڕۆڵێکی گرنگی لە کولتووردا هەیە، هەروەها زمان پەروەردەیە کە ڕشتەکانی خوێندنی پێ دادەڕێژرێت و زمان پردی پەیوەندییە لە نێوان وڵاتاندا،هەروەها   زمان تەنها قسەکردن نیە بەڵکو گوزراشتە لە نەتەوەکەمان، کە بە داخەوە لە زمانی کوردیماندا لەسەر وەرگێران دەڕۆین بەهۆی ئەوەی نەتوانراوە وانەی کوردی لە لای خوێندکاران شیرین بکەین و فێریان بکەین گرنگی بە زمانی کوردی بدەن.

 

وتیشی زمان لە پەروەردەدا پردی پەیوەندی ئەزمونەکانی مرۆڤە و لەگەڵ گەشتەکانی خوێندن، خوێندکاران ئاشنای کلتوری کوردی دەبن، بەڵام کاتێک بە زمانی بێگانە دەخوێنن ناتوانن وەک پێویست ئاشنای کلتوری خۆیانبن، بۆیە زمان کلیلی کولتورە کاتێک تاکەکان فێری زمانێکی جیاوازدەبن، ئەوا فێری کولتوری بیانی دەبن یاخود کولتوری بیانی دەخەنە شوێنی کولتورێکی دیکە، هەروەها ئاین و کولتورەکەی خۆیان لەدەست دەدەن.

 

 بێخاڵ ئەبوبەکر، پانێڵیست و مامۆستای زانکۆ لە زانکۆی سلێمانی، باسی لەوەکرد، زمان کلیلی کولتوور و بنەمای نەتەوەیە، لە هەرێمی کوردستان زمانی ئینگلیزی بە ئیمۆڕیالیزمی کولتووری ناوزەند دەبێت، ئێمە چۆن بتوانین بە جیاکاری خۆمان ئەو جیاکاریەی کە هەمەڕەنگی نەتەوەکان دروستی دەکات بیپارێزین، لە ناو پانێڵکەدا کۆمەڵێک ئیمپڕیالیزم باسدەکەین، بۆ پەروەردە و وەزارەتی ڕۆشنبیری و خێزان و دامەزراوەکان کە چۆن لە خەمی زمانی کوردی و پاراستنیدابن.

 

لە کۆتایی قسەکانیشیدا، وتی: بۆ پاراستنی زمانی کوردی و تێکنەچوون و سەرپێخستنەوەی کولتووری کوردی، دەبێت لە ڕێگەی سیستمی پەروەردەوە کاری بکرێت، بۆیە پێویستە توێژینەوە لە ناو ناوەندەکانی خوێندن و پەروەردەدا هەبێت، بۆ زانینی

لایەنە نەرێنی و ئەرێنییەکانی، تاوەکو بتوانرێت ڕێگە چارەسەری بۆ بگیرێتەبەر، هەروەها دەبێت بزاندرێت کە خوێندن بە زمانی بیانی لە لایەن منداڵانی هەرێمی کوردستانەوە چ کاریگەرییەک لەسەر شوناسی کورد و گۆڕینی ناسنامەی کورد دەکات، پێویستە پلانمان هەبێت بۆ دانەبڕانی نەوەی نوێ لە کولتووری نەتەوەکەیان.