دوو ژن لە دهۆک کوژران
شەوی رابردوو دوو ژن لەلە شارەدێی کەڵەکچی لە سنووری پارێزگای دهۆک بەدەستی برای هاوژینەکانیان کوژران.

ناوەندی هەواڵ
بەهۆی كەلتووری پیاوسالاری كوشتنی ژنان لە باشووری كوردستان بەردەوامی هەیە، شەوی ڕابردوو ١٣ ئایار، لە شارەدێی کەڵەکچی لە سنووری پارێزگای دهۆک دوو ژن لەکایەن برای هاوژینەکانیانەوە کوژران.
بەگوێرەی زانیارییەکان ئەو دوو ژنەی كوژراون ناویان (د. ج. ش) و (س. ع. ئ)ـە و هەردووکیان لەدایکبووی ساڵی ٢٠٠٠ن.
تۆمەتبار بدوای ئەنجامدانی تاوانەکە هەڵاتووە و هێشتا دەستگیر نەکراوە، هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش بەردەوامن لە لێکۆڵینەوە.
لە چوار مانگی سەرەتای ئەمساڵدا ۱۰ ژن کوژراون و ٩ ژنی دیكەش بە شێوەی گوماناویی گیانیان لەدەستداوە.