دوای هەڕەشە لەئاژانسەکەمان لە میسرەوە نامەی پشتیوانی نێردرا

لە بەرامبەر ئەو هەڕەشەیەی کە لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە بۆ سەر پەیامنێری ئاژانسەکەمان کراوە، ژنانی میسر پەیامی پشتیوانییان بۆ ئاژانسەکەمان نارد، جەختیان لەوە کردەوە کە پشتگیری لە هەموو دەنگێکی ئازاد دەکەن کە ڕاستییەکان بگەیەنێتە جیهان.

ئەسما فەتحی

 

قاهیرە - چەند ڕۆژێک لەمەوبەر، پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی (نوژنها)مان لە شاری حەلەب کەوتە بەر هەڕەشە، لە بەرامبەر چالاکییەکانی بۆ پشتیوانیکردن لە هەڵوێست و مافەکانی ژنان، ڕووبەڕووی هەڕەشەی عەقڵیەتی پیاو بووەوە.

 

دوای ئەوەی زۆرێک لە چالاکانی مافەکانی ژنان بە ئاشکرا ئاگاداری ئەو هەڕەشانە بوون کە پەیامنێرەکەمان ڕووبەڕووی بووەتەوە، چەندین پەیامی پشتیوانی و هاودەنگیمان لەلایەن ژنانەوە پێگەیشت، ئەم ژنانە زۆر باش دەزانن کە چەندە تووشی چەوساندنەوە و توندوتیژی دەبن و ڕەنگە چ هەڕەشەیەک یان پێشێلکارییەک لە دژی ئازادی قسەکردن و مافی دەربڕینیان کە لە چنگی عەقڵیەتی پیاوسالاریدان بکرێت.

 

ئاژانسه کەمان بڕیاریدا پەیامەکانی پاڵپشتی به دیکۆمێنت بکرێت بۆ ئەوەی هەموو ژنێک به تایبەتی ڕۆژنامەنووسان بزانن که به تەنیا نین و به تەنیا ئازار ناچێژن تا دوور نەبن له ترس و له پێناو مافه کانیاندا بوەستن له پێشکەشکردنی پاڵپشتی و کارکردن بۆ باشترکردنی ڕەوشی ژنان له سەرتاسەری جیهان. لە میسرەوە، زۆرێک لە ژنان پشتیوانی و ئیدانەی خۆیان بۆ ئەو کارانەی کە پەیامنێرەکەمان تووشی بووە، هەروەها ئەو فشارانەی کە ڕەنگە هەر ژنە ڕۆژنامەنووسێک تووشی ببێت و ڕێگری لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانی دەکات دەربڕی.

 

پشتیوانی سنوور بەزاندن بۆ ژنانی ڕۆژنامەنووس بووەتە پێویستییەک

ئەسما حوسێنی، نووسەر و ڕۆژنامەنووس و سەرنووسەری ڕۆژنامەی ئەحرام، ئیدانەی دەستدرێژی و گۆشەگیری و هەڕەشەکردن لە هەر ڕۆژنامەنووسێک یان پەیامنێرێک لەسەر کارەکانیان دەکات و دەڵێت: "دەبێت بەرگرییان بۆ دروست بکرێت بۆ ئەوەی لەکاتی جێبەجێکردنی ئەرکەکانیاندا بپارێزرێن، بەڵام ئێستا هەڕەشەکان دەکرێت کە پێویستی بە گرنگیدان و گفتوگۆکردن هەیە بۆ ئەوەی بتوانن پشتگیری پێویست بۆ هەموو ڕۆژنامەنووسێک بکەن". و بەبێ ترس و دوودڵی ڕاستییەکان بڵێن.

 

جەختیشی کردەوە کە لە وڵاتانی جیاجیادا زۆرێک لە ڕۆژنامەنووسان کوژراون و ژمارەیەکی زۆری تریش لە زیندان و ناوەندەکانی دەستبەسەرداندان. "ئێمە ئیدانەی ئەو شتانە دەکەین کە هاوکارەکەمان لە ئاژانسی هەواڵی ژنان بەرگەی دەگرێت لەسەر نووسینەکانی و هاوسۆزی خۆمان لەگەڵیدا دەردەبڕین.

 

ئەسما حوسێنی جەختی لە گرنگی پاڵپشتی یەکتری لە نێوان ژنە ڕۆژنامەنووساندا کردەوە و وتی: ژنانی ڕۆژنامەنووس لە وڵاتە جیاوازەکان بەتایبەتی لەم بارودۆخە پشێوەی ئێستادا پێویستە یەکبگرن بۆ ئەوەی هەرکاتێک پێویست بوو پشتیوانی پێشکەش بکەن، لە ڕابردوودا تابلۆ و کەرەستەی ڕۆژنامەوانی وەک ئامرازی پاراستن بەکاردەهێنرا، بەڵام ئێستا شاراوەن، چونکە تەنیا هەڕەشە و ترس و هەندێکجاریش بە ئامانجکردنی ڕاستەوخۆ دەهێنن، وتی: ئەم پرسە لەوە گەورەترە کە ئێمە خەیاڵمان بۆ دەچێت و بەرەو لەناوچوون دەڕوات تا ئەو ڕادەیەی کە ئیتر هیچ هێز و دەنگێک ناتوانێت ڕاستییەکان بگەیەنێت، دەبێت هەموو پشتگیرییەک بۆ هاوکارەکەمان دابین بکرێت، و ئامرازێک هەبێت بۆ پاراستنی ئەو و ئەوانی دیکە لە هەر کەسێک کە هەڕەشە لە ڕۆژنامەگەری ئازاد بکات. ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەرکی ئێمەیە پشتگیری لێبکەین، هەروەها دەبێت بە قووڵی لێکۆڵینەوە لە ڕێگاکانی پاراستنی هاوتاکانمان لە هەموو وڵاتەکاندا بکەین.

 

کۆمەڵگەیەکی ئازاد سنووردارکردن و هەڕەشە بۆ سەر باوەڕ قبوڵ ناکات"

حەیات شیمی، ئەندامی بەرەی نەتەوەیی ژنانی میسر پێیوابوو کە بەپێویستی دەزانێت پشتیوانی هەموو ڕۆژنامەنووسان بکرێت، بەتایبەتی دوای ئەوەی لە غەززە و سوریا و وڵاتانی جۆربەجۆردا ئەزموونیان کردووە. دووپاتیشی کردەوە کە هەموو ئەم ڕێوشوێنانە لە سایەی سەرکوت و گەمارۆدان دەگیرێنەبەر بۆ ئەوەی ڕاستیەکان بە شاراوەیی بمێننەوە و ڕۆژنامەنووسان نەتوانن ڕۆشنایی بخەنە سەر پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ کە لە ناوخۆی وڵاتدا ڕوودەدەن، وێنەی دەرەکیش شێواوی بمێنێتەوە، وەک لە پلانەکاندا پێشبینی دەکرێت.

 

حەیات شیمی هاوسۆزی خۆی دەربڕی و وتی: ئێمە پشتگیری لە هەموو دەنگ و قەڵەمێکی ئازاد دەکەین کە ڕاستییەکان بگەیەنێتە خەڵک"، هەروەها بارگرانی سەرەکی دەکەوێتە سەر ژنان، بەو پێیەی ڕووبەڕووی هەڕەشەی زیانگەیاندن بە منداڵەکانیان و هاوژینەکانیان و کۆمەڵگەکانیان دەبنەوە، هەروەها هەوڵی بەردەوام بۆ شێواندن و گەمارۆدانیان بۆ ڕێگریکردن لە چالاکبوونیان لە کۆمەڵگادا کرد.

 

هەروەها  ئاماژەی بەوەدا کە ئەو هەڕەشانەی که له دژی پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی ژنان کراوه زۆر جێگای داخه  وتی: سەرکوتکردنی ڕۆژنامەنووس لەبەرئەوەی ژنە، هەڕەشە و تۆقاندنی لە کۆمەڵگەیەکی پیاوسالاریدا کە لەسەر ئەو پرەنسیپە دامەزراوە، لە ڕوانگەی فێمینیستی ئێمەوە قبونەڵکراو و سەرزەنشتکردنە، چونکە هیچ کۆمەڵگەیەکی ئازاد قبوڵ ناکات ژنانی خۆی بەم شێوەیە سەرکوت بکرێن، بەتایبەتی کاتێک هۆکارەکەی بۆ جێبەجێکردنی پیشەکەیان و داکۆکیکردنە لە ژنان بۆ بەدەستهێنانی مافەکانیان بێت.

 

"ئەوانەی لە ناوخۆی سووریا کاردەکەن چالاکن و پشتیوانی بێ مەرجیان هەیە"

خولود ڕەسلان، پێشکەشکاری تەلەفزیۆنی ژنتیڤی ڕایگەیاند، ئەوەی بەسەر ئەو کەسانەدا دێت کە لە پیشەیەکی سەختی وەک ڕاگەیاندن کار دەکەن زۆر جێگەی داخە، چونکە پەیامێکی ڕاستەقینە دەگەیەنن کە پێویستی بە هێز و خۆڕاگری هەیە، ئەوەی ژنە ڕۆژنامەنووسەکان دەیکەن قارەمانانە، بەتایبەت ئەوانەی لە ناوخۆی وڵاتدا کاردەکەن، کە باجی ئەو بڕیارە قورس و گرنگە دەدەن". "بۆیە دەبێت سەلامەتییان لەبەرچاو بگیرێت و هەر هەڕەشەیەک یان لێدوانێک کە کاریگەری لەسەر کارەکانیان هەبێت دەبێت ڕابگیرێت".

 

خولود ڕەسلان ئاماژەی بەوەشکرد، زۆرێک لە خەڵکانی سووریا بۆ گەڕان بەدوای کار و درێژەدان بە ژیانیان کۆچیان کردووە، لەکاتێکدا ئەوانەی لە ناوخۆی وڵاتدا کاردەکەن، شەڕکەری ڕاستەقینەن. جەختیشی لەوە کردەوە کە ئەوەی ژنان پێشکەشی دەکەن زۆر گرنگە و دەبێت خۆڕاگر بن و درێژە بە ڕێگاکە بدەنئێمە لەگەڵتانین و پشتگیریتان دەکەین.

 

خولود ڕەسلان لە کۆتایی قسەکانیدا سەبارەت بەئەو هەڕەشانەی ڕووبەڕووی ژنه ڕۆژنامه نووسان و چالاکوانان دەبیتەوە وتی: بە بەردەوامی کارەکانتان پێویستە لە بەرامبەر هەموو جۆرە هەڕەشەیەک بوەستنەوە، یەک پەیامتان هەیە و ئەویش سەرکەوتنە، بەتایبەتی لەوەی پێشکەشی ژنان دەکەن، بۆیە پێویستە لەسەر کارەکانتان بەردەوام بن و ئەو دەنگانە پشتگوێ بخەن کە ئامانجیان ئەوەیە ئەو کارە بوەستێنن کە دەیکەن، ئەم کارە و بەرپرسیارێتی بەهێزیان شایەنی پێزانین و ستایشن.