دەسەڵاتی دادوەری ئێران سزای ساڵێک و شەش مانگ زیندانی بەسەر ژنێکی زانادا سەپاند
فشارەکان لەسەر چالاکوانان و ڕۆشنبیران لە ئێران بەردەوامە، بەهۆی ئازادی ڕادەربڕین و چالاکییە هزری و کۆمەڵایەتییەکانیانەوە ژنان ڕووبەڕووی سزای توندی دادوەری دەبنەوە.
ناوەندی هەواڵ
لە پێشهاتێکی نوێدا سەبارەت بە دۆسیەی زیندانیانی سیاسی لە ئێران، دادگای ئینقلاب لە شاری کەرەج، بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی ڕژێم" و "ئەندامبوون لە تۆڕەکانی ئۆپۆزسیۆن" سزای ساڵێک و شەش مانی زیندانی بەسەر فەریبا خورەم ئابادی، مامۆستای ئیلاهیات و زانای ئایینیدا سەپاند.
دادگای ئینقلاب لە شاری کەرەج، فەریبا خورەم ئابادی، مامۆستای ئیلاهیات و زانای ئایینی لە سزاکەی ئاگادار کردەوە، کە لە زیندانی فەردیس لە شاری کەرەج بوو لە ٢٣ی تشرینی یەکەم، دوای ئەوەی دانیشتنی دادگاییکردنەکەی لە ٧ی تشرینی یەکەم بەڕێوەچوو.
فەریبا خوڕەم ئابادی، خەڵکی خوڕەم ئاباد و دانیشتووی شاری کەرەج، لە مانگی ئابی ڕابردوودا، لە دوای ئەوەی هێزە ئەمنییەکان بەبێ پێشکەشکردنی فەرمانی دەستگیرکردن هەڵیانکوتایە سەر ماڵەکەی دەستگیرکرا.
لە کاتی دەستگیرکردنیدا، دەستبەسەر ئامێرە کەسییەکانی، لەوانەش لاپتۆپ و مۆبایلەکەی گیرا، پێش ئەوەی دەستبەجێ بگوازرێتەوە بۆ زیندانی فەردیس.
تەندروستی لە زینداندا بە شێوەیەکی بەرچاو تێکچوو، بە تایبەت کە پێشتر تووشی جەڵتەی دڵ ببوو، بەپێی سەرچاوە نزیکەکان، دەرمانی هەڵەیان پێداوە، کە ئەمەش وایکردووە تووشی تەشەنوجی دەمارەکان و لەرزینی نائیرادی بێت.
سەرەڕای سەختی باری تەندروستی، بەرپرسانی زیندان دەست و پێیەکانیان بە کۆت و بەندەوە بەستووە لەکاتی هەوڵدان بۆ گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە، ئەمەش وایکردووە ڕەتیبکاتەوە وەک ناڕەزایەتییەک بچێتە بەردەم ئەم مامەڵە بێ ڕێزییە.
فەریبا خوڕەم ئابادی کە بە چالاکی زانستی و کۆمەڵایەتی ناسراوە، پێشینەی تاوانی پێشووی نەبووە و دایکی یەک منداڵە، کەسوکارەکەی نیگەرانی قوڵیان دەربڕیوە سەبارەت بە بارودۆخی دەستبەسەرکردنی و ئەو مامەڵەیەی لە زینداندا لەگەڵیدا دەکرێت، داوای باشترکردنی تەندروستی و دەستەبەرکردنی مافە یاسایی و مرۆییەکانی دەکەن.