دەم پارتی هێرشەکانی سەر دهۆک و هەولێری شەرمەزار کرد

تولای حاتەم ئۆغوللاری و تونجەر باقرخان، هاوسەرۆکانی گشتیی دەم پارتی هێرشەکانی سەر شاری دهۆک و هەولێریان شەرمەزار کرد و پەیامی پشتیوانییان بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند.

ناوەندی هەواڵ

 

لە ٢٨ی شوبات  لەو کاتەوەی جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران دەستیپێکردووە، هەرچەندە هێرش کراوەتە سەر هەرێمی کوردستان ،بەڵام لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا بە ٣٦ درۆن و موشەک هەرێمی کوردستان هێرش کراوەتە سەری کە زیانی بە ناوچە بۆردوومان کراوەکان گەیاندووە.

 

تولای حاتەم ئۆغوللاری و تونجەر باقرخان، هاوسەرۆکانی گشتیی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان "دەم پارتی" سەبارەت بە هێرشەکانی سەر دهۆک و هەولێر ڕاگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە.


هێرشەکانی هێزەکانی لایەنگری ئێرانیان بۆ سەر شاری دهۆک و هەولێر  شەرمەزار کردو وتیان: سەلامەتی بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان و گەلی کورد. ئێمە سەبارەت بەو هێرشانەی کە لەم چەند هەفتەیەی دواییدا کراونەتە سەر هەرێمی کوردستان، زۆر نیگەرانین.