بڕیار لەسەر دۆسیەی هـ.ک.گ. درا کە لە تەمەنی ٦ ساڵییەوە هاوسەرگیری پێکرابوو

دادگا بڕیاری ١٨ ساڵ و ٩ مانگ زیندانی بۆ دامەزرێنەری دامەزراوەی هیرانووری سەر بە کۆمەڵگەی ئیسماعیل ئاغا، یوسف زیا گوموشەل و ٣٦ ساڵ زیندانی بۆ قادر ئیستەکلی دەرکرد.

ناوەندی هەواڵ

 

 یوسف زیا گوموشەل، دامەزرێنەری دامەزراوەی هیرانور سەر بە کۆمەڵگەی ئیسماعیل ئاغا، کچە ٦ ساڵانەکەی هـ.ک.گ. هاوسەرگیری پێکردووە لەگەڵ یەکێک لە شاگردەکەی بە ناوی کادیر ئیستەکلی، کە تەمەنی ٢٩ ساڵە،  کردووە. هـ.ک.گ.  لە ماوەی هاوسەرگیرییەکەیدا ڕووبەڕووی دەستدرێژی سێکسی و جەستەیی بووەتەوە و لەو بارەیەوە سکاڵایەکی یاسایی تۆمار کراوە.

 

دوای چەندین دانیشتن کۆتا بڕیار لەسەر دۆسیەکە درا، کە دانیشتنەکە لە دادگای تاوانە قورسەکانی ٢ی ئەستەنبوڵ بەڕێوەچوو، دادگا سزای ١٨ ساڵ و ٩ مانگ زیندانی بۆ یوسف زیا گوموشەل و ٣٦ ساڵ زیندانی بۆ کادیر ئیستەکلی دەرکرد.

 

جێی ئاماژەیە، دامەزراوەی هیرانوور یەکێکە لە دامەزراوە توندڕەوەکان کە ژنان و کچانی ناو دامەزراوەکە هەر لە منداڵییەوە هاوسەرگیرییان پێدەکرێت و لە ماوەی ژیانیاندا ڕووبەڕووی دەستدرێژی سێکسی دەبنەوە، هاوکات لە کاتی بوومەلەرزەکەی باکووری کوردستان لە ساڵی ٢٠٢٣ کە ناوەندەکەی مەرەش بوو، چەندین منداڵ کە بە تەنها مانەوە، بران و لە ناوەندەکانی دامەزراوەی هیرانووردا پەروەردەی ئاینیی توندڕەو و لەناوچوونی ناسنامە و شوناسە کوردییەکەیان پێدەدرێت.