"ژنانی ئەفغانستان لە خراپترین کابوسدا دەژین"

سێ ساڵە تاڵیبان کۆنترۆڵی ئەفغانستانی کردووە و دۆخی ژنان تا دێت خراپتر دەبێت، فریشتە عەباسی، ئاماژەی بەوەدا کە ژنانی ئەفغانستان لە خراپترین کابوسەکانیان دەژین.

ناوەندی هەواڵ

 

فریشتە عەباسی، توێژەری ئەفغانی لە ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤ ڕاپۆرتێکی لەسەر دۆخی سێ ساڵی ڕابردووی دەسەڵاتی تاڵیبان بڵاوکردەوە.

 

ئاماژەی بەوەکردووە، تاڵیبان کاتێک ئەفغانستان لە ١٥ی ئابی ٢٠٢١ هاتە سەر دەسەڵات، تا ئێستا لەڕووی مافەوە قەیرانی بەدوای خۆیدا هێناوە، ئێستا ئەفغانستان خراپترین قەیرانی مرۆیی بەخۆیەوە دەبینێت و ئەوان هۆکارن بۆ ئاوارەبوونی خەڵک لە شوێنی خۆیان، یەکێک لەو سەختییانەی کە لەبەردەمماندایە ئەوەیە کە لەگەڵ هاتنی تاڵیبان بۆ دەسەڵات، هەزاران ئەفغانی کۆچیان کردووە بۆ وڵاتانی وەک تورکیا، نەتەوە یەکگرتووەکانی عەرەب، ئینگلتەرا، ئەڵمانیا و کەنەدا بۆ ئەوەی لە هەژاریدا نەژین.

 

ئەفغانستان یەکێکە لەو وڵاتانەی کە ژنانی گەنج دوای چوونە پۆلی شەشەم خوێندنیان قەدەغەیە. چالاکییەکانی ژنان لە کۆمەڵگەدا بە ئازادیی قسەکردن و ڕۆژنامەنووسی پێشێل دەکرێ، بەهۆی ئاستەنگەکانی تاڵیبانەوە دەستڕاگەیشتن بە چاودێری تەندروستی گیراوە و تەندروستی لە مەترسیدایە، ڕیچارد بەننەت، ڕاپۆرتدەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری ئەفغانستان، بەم وشانە باسی دۆخی ئێستای کردووە و دەڵێت: سیستەمێکی جیاکاری دامەزراوەیی هەیە، بێبایەخکردنی کەرامەتی مرۆڤ و گەڕانەوەی ژنان بۆ ئەقڵیەتی کۆن هەیە.

 

"دەبێت لێپرسینەوە لەگەڵ ئەو کەسانە بکرێت کە بەرپرسیارن لە تاوانەکان"

 ژنانی ئەفغانستان لە خراپترین دۆخدا دەژین ژنان بە بیانووی نە پۆشینی حیجاب دەستگیر دەکرێن، خۆپیشاندەران، ڕەخنەگران، ڕۆژنامەنووسان دەستگیر دەکرێن و توندوتیژی جەستەیی و هەڕەشەیان بەرامبەر دەکرێن و سەرکوت دەکرێن، ئەوانەی بەرپرسیارن لە تاوانەکانی ئەفغانستان دەبێت لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکرێت، لە لایەکی دیکەوە، بڕینی هاوکارییەکان قەیرانی مرۆیی لە ئەفغانستان هێندەی تر دۆخەکەی خراپتر کردووە، بەپێی ڕاپۆرتی فەرمانگەی هەماهەنگی کاروباری مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان، زیاتر لە نیوەی دانیشتوانی ٢٣ ملیۆن کەس ڕووبەڕووی قەیران بوونەتەوە، ژنان لەو کەسانەن کە زۆرترین کاریگەری بەدخۆراکییان لەسەرە، لەدەستدانی یارمەتییە دەرەکییەکان زیانێکی زۆری بە سیستەمی تەندروستی ئەفغانستان گەیاندووە، نەخۆشیەکان بەهۆی کەمی خۆراکەوە زیادیان کردووە، بۆیە پێویستە وڵاتان ڕێگەچارە بۆ کەمکردنەوەی ئەو قەیرانە مرۆییە پەرەپێبدەن کە بەهۆی سیاسەتە سەرکوتکەرەکانی تاڵیبانەوە توندتر بووە.

 

"پێویستە بانگەشەی ئەنجامدانی چالاکی هەبێت"

فریشتە عەباسی ئاماژەی بەوەشداوە، "ئێمە دەچینە ناو ساڵی سێیەمی دەسەڵاتی تاڵیبانەوە و ئەم دۆخە بە ئازارەوە قەیرانی مرۆیی ئەفغانستان دەهێنێتەوە یاد، هەروەها ئەزموونەکان دەبێ بانگەوازێک بن بۆ ئەنجامدانی چالاکی دژی ئەم سیستەمە، پێویستە بزانرێت ئەو حکومەتانەی لەگەڵ تاڵیبانن پێشێلکردنی یاسای نێودەوڵەتی لە ئەفغانستان جێبەجێ دەکەن، پێویستە چارەسەری هەمیشەیی بۆ قەیرانی مرۆیی لە ئەفغانستان دابنرێت و هاوکارییەکان زیاتر بکرێن".