شیرپێدانی منداڵ مەترسی توشبوون بە شێرپەنجە لە دایکدا کەم دەکاتەوە

بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بە چەند خاڵێک سوودەکانی شێرپێدانی دایک بە کۆرپەلە دەخاتەڕوو، کە گرنگترینیان کەمکردنەوەی مەترسى تووشبوونە بە شێرپەنجەى مەمک و هێلکەدان.

ناوەندی هەواڵ

 

بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بڵاوى کردەوە، شیرپێدانی سروشتی چەندین سوودى بۆ دایکان هەیە، لەوانەش مەترسى توشبوون بە شێرپەنجەى مەمک و هێلکەدان کەم دەکاتەوە، هەروەها، یارمەتیدەرە بۆ دابەزاندنى کێش و گەڕانەوەى جەستە بۆ بارى تەندروست.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا، بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە بارەى سوودە تەندروستییەکانى شیرپێدانی سروشتی بۆ دایکان چەند خاڵێکی بڵاوکردەوە؛

 

سودەکانی شیرپێدانی سروشتی بۆ دایکان چییە؟

یەکەم- مەترسى تووشبوون بە شێرپەنجەى مەمک و هێلکەدان کەم دەکاتەوە.

دووەم- یارمەتیدەرە بۆ دابەزاندنى کێش و گەڕانەوەى جەستە بۆ بارى تەندروست.

سێیەم- پەیوەندى نێوان دایک و منداڵ بەهێزتر دەکات.

چوارەم- یارمەتى دواکەوتنى دووگیان بوون دەدات.

پێنجەم- هۆکارە بۆ کەمکردنەوەى تووشبوون بە کەمخوێنى.