"سیاسەتی تۆقاندن ڕێگریمان لێ ناکات لە بەردەوامیدان بە خۆپیشاندانەکانمان"

بەشداربووانی خۆپیشاندانەکان لە شاری سوەیدای سووریا لە گۆڕەپانی کەرەمە دووپاتیان کردەوە کە سیاسەتی تۆقاندنی حکومەتی شام ڕێگری ناکات لە بەردەوامبوونی خۆپیشاندانەکان کە داوای ئازادی دەکەن.

ڕوشیل جونیور

 

سوەیدا- لە وەڵامی سیاسەتی تۆقاندن و سەربازی لەلایەن حکومەتی شام بۆ شارەکە، دوای ڕووداوەکانی ئەم دواییەی شاری سوەیدا چەند ڕۆژێک لەمەوبەر لەگەڵ چوونە ناوەوەی هێزە سەربازییەکان کە لە خاڵەکانی سەر بە حکومەتی شام جێگیر بوون، سەدان خۆپیشاندەر ڕۆژی هەینی ٣ی ئایارلە گۆڕەپانی کەرەمە کۆبوونەوە بۆ داواکردنی جێبەجێکردنی بڕیاری ٢٢٥٤ی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕەتکردنەوەی سەرکوتکردن و توندوتیژی بە هەموو شێوەکانیەوە.

 

سەرەڕای ئەم بارودۆخەدا، ژنان لە ڕیزەکانی پێشەوەی مەیدانەکە ئاڵا و لقی زەیتوون و گوڵیان بەرزکردەوەو جەختیان لەسەر ئازادی کردەوە.

 

"سووربوون و خۆڕاگریمان لە مەیدانەکەدا زیاد کردووە"

لەبنا باست ئاماژەی بەوەکرد، هەڕەشە و  چەک لە بەرامبەر شۆڕشەکەیاندا نایانوەستێنێت، وتی: ١٣ ساڵە بەردەوامین و رژێم هەوڵدەدات شۆڕشەکە سەرکوت بکات، ئەم گۆڕەپانەی ئەمڕۆ بە تەوژمی خەڵکی ئازادی وەڵامی حکومەتی شام و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەداتەوە کە بێدەنگن سەبارەت بەوەی لە سووریا ڕوودەدات، ئەو دەنگەی لە گۆڕەپانی کەرەمەوە دێتە دەرەوە دەنگی سوورییە ئازادەکانە، بۆیە چەکەکانیان ئێمە ناترسێنن، شۆڕشەکەمان تەواو دەکەین.

 

ئاماژەی بەوەدا، هێزە سەربازییەکان لە خاڵەکانی حکومەتی شام ژمارەی ئەو بەشداربووانە زیاد دەکەن کە لە هەموو گوندەکانی سوەیداوە دێن بۆ بەشداریکردن و شوێنی خۆیان لە گۆڕەپانەکەدا، چونکە چیتر کشانەوە و گفتوگۆکردن لەسەر پرسی سووریا نییە.

 

"تا ئێستا ئێمە ئاشتیخوازین و بە ئاگر ڕووبەڕووی ئاگر نابینەوە"

نەجاح حودەیفە، بەشداربوو وتی: بۆ ماوەی ٩ مانگە ئێمە بەردەوام دەبن لە بزووتنەوەی ئاشتیانەمان، بەهێزکردن و جوڵاندنی هێزەکانی ڕژێم ئێمە ناترسێنێت یان بڕیارەکەمان لاواز ناکات، بەڵام بە پێچەوانەوە ئەمڕۆ سەدان خۆپیشاندەر لە گەلی سوەیدا و گوندەکانی لە گۆڕەپانەکە کۆبوونەتەوە وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ ئەو ڕژێمەی کە هێزەکانی لە دژی شۆڕشی ئاشتیانەی ئێمە جوڵاند.

 

جەختی لەوە کردەوە لە بزووتنەوەی ئاشتیانە و داواکارییەکانیان پاشگەز نابنەوە چونکە ئەوان داوای ماف و شکۆیان دەکەن و بە تەواوی ئامادەن بە هەموو تواناکانیانەوە و تەنانەت ژنانیش ئامادەیی ئەوەیان هەیە بە هەموو تواناکانیانەوە لەگەڵ پیاواندا بوەستن، وتی: ئێمە ئاشتیخوازین و نامانەوێت بە ئاگر ڕووبەڕووی ئاگر نابینەوە.

 

"هێزەکانی ئێمە ڕاناکێشن بۆ توندوتیژی، بزووتنەوەکەمان ئاشتییانەیە"

ڕەشا نەسر وتی: لە مەیدانی کەرەمەدا ئامادەین بۆ ئەوەی وشەیەک بە ڕژێم بڵیین، بۆ ماوەی ٩ مانگە لقی زەیتوون هەڵدەگرین و داوای مافەکانمان دەکەین بۆ ئازادی و ژیانێکی شیاو، ڕژێم بە بەهێزکردنی سەربازی و چەک و تانک ڕووبەڕووی شۆڕشی ئاشتیانەمان دەبێتەوە، بەڵام سەرەڕای هەموو ئەو چەکانە سوور دەبین لەسەر ئاشتیخوازیمان و هەتا جێبەجێکردنی بڕیاری ٢٢٥٤ ی نەتەوە یەکگرتووەکان پاشەکشە ناکەین.

 

ئەمال دانون ئاماژەی بەوەدا، ئەوان چوونە گۆڕەپانی کەرەمە بۆ داواکردنی ماف و ئازادییەکانیان، وتی: چووینە دەرەوە بۆ هەڵگرتنی لقی زەیتوون بۆ ئەوەی هەموو جیهان دڵنیا بکەینەوە کە بزووتنەوەکەمان ئاشتیخوازە و ڕژێم بە هێزی سەربازی وەڵاممان دەداتەوە، بەڵام بەردەوام دەبین لەم تەوژمە هەتا ئەو کاتەی هەموو داواکارییەکانمان بەدەست دەهێنین.