عێراق و سووریا کەمترین ڕێژەی ئاسایشیان تێدایە
سووریا و عێراق یەکێکن لەو وڵاتانەی کەمترین ڕێژەی ئاسایشیی وڵاتیان تێدایە، سووریا پلەی یەکەمی وڵاتانی عەرەبی و پلەی پێنجەمی جیهان هەروەها عێراق پلەی دووەمی لەسەر ئاستی وڵاتە عەرەبیەکان و پلەی ١١ی لەسەر ئاستی جیهان گرتووە.
![](https://test.jinhaagency.com/uploads/so/articles/2024/03/20240318-mwshr-750x430-1-jpg14f5a3-image.jpg)
ناوەندی هەواڵ
پەیمانگای ئابووری و ئاشتی تایبەت بە توێژینەوە لە بواری هەڕەشەی ئابووری و پێوەرەکانی تیرۆری جیهانی، نوێترین ڕاپۆرتی لەبارەی تیرۆر لە سەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی و جیهان بڵاوکردەوە، ڕاپۆرتی پەیمانگاکە کۆکراوەی ئاماری ساڵی ٢٠١٧ـی لە خۆگرتووە تاوەکو ساڵی ٢٠٢٤.
لە ڕاپۆرتەکەدا باس لەوەکراوە، هەردوو وڵاتانی عێراق و سووریا لە پێشەنگی وڵاتانی عەرەبین لە ڕووی نەبوونی ئارامى و ئاسایشەوە.
سووریا پلەی یەکەمی وڵاتانی عەرەبی و پلەی پێنجەمی جیهانی گرتووە، بەڵام عێراق پلەی دووەمی لەسەر ئاستی وڵاتە عەرەبیەکان و پلەی ١١ی لەسەر ئاستی جیهان لە کۆی ٨٩ وڵات گرتووە.