٣ ڕۆژنامەنووسی ژن لە ئێران دەستبەسەر کران
لە کۆی٣ ژنی ڕۆژنامەنووس لە ئێران، یەکێکیان دەستبەسەر کراوە و شوێنی ٢ کەسیان نادیارە.

ناوەندی هەواڵ
لە ماوەی دوو ڕۆژدا ٣ ڕۆژنامەنووسی ژن لە ئێران دەستبەسەر کران، شەقایق مورادی یەکێکە لە ڕۆژنامەنووسەکان و لە تاران دەستگیر کراوە، بەڵام چارەنووسی ڕۆژنامەنووسان نەسیم تەوافزادە و هەڵەڵە ناتیق نادیارە.
شەقایق مورادی لە ئەنجامی هەڵکوتانە سەر ماڵەکەی دەستبەسەر کراوە و لە کاتی هەڵمەتەکەدا دەست بەسەر چەندین کەلوپەلیدا گیراوە، دواتر خۆشی ڕەوانەی زیندان کرا.
لە هەمان کاتدا هێزەکانی ڕژێمی ئێران لە ئەنجامی هەڵکوتانە سەر ماڵاندا، نەسیم تەوافزادە، چالاکوان و بەرپرسی ماڵپەڕی هەواڵی مەروور و هەڵاڵە ناتیق، پەیامنێری ژینگەیی ماڵپەڕی هەواڵی مەراڤەیان دەستبەسەر کرد، کە تا ئێستا نازانرێت بەرەو کوێ گواستراونەتەوە.