ڕاپۆرتی نەتەوە یەکگرتووەکان: ژنان زیاتر لە ماڵەکانیاندا دەکوژرێن
بەپێی ڕاپۆرتی یەکێتی ژنانی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە ساڵی ٢٠٢٣دا ٨٥ هەزار ژن لەلایەن پیاوانەوە کوژراون، . ئامارەکان دەریدەخەن کە ماڵ مەترسیدارترین شوێنە بۆ ژنان.
ناوەندی هەواڵ
بەپێی ڕاپۆرتێک کە یەکەی ژنانی نەتەوە یەکگرتووەکان "UN" ئامادەی کردووە، لە ساڵی ٢٠٢٣دا ٨٥ هەزار ژن لەلایەن پیاوانەوە کوژراون، ٦٠٪ی ئەم کوشتنانە لەلایەن نزیکترین کەسانەوە ئەنجام دەدرێن، ژمارەکە بەڕوونی دەریدەخات کە ماڵ مەترسیدارترین شوێنە بۆ ژن.
ئەو ناوچەیەی زۆرترین توندوتیژی تێدایە
بە پێی هەواڵی ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی؛ نیارادزایی گومبۆنزڤاندا، یاریدەدەری بەڕێوەبەری جێبەجێکاری یەکێتی ژنانی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاندووە، ژنان لە ماڵەکانیاندا پارێزراو نین و وتی: ئامارەکان پێمان دەڵێن کە ناوچە تایبەتەکان و ناو ماڵ بوونەتە شوێنێک کە پێویستە ژنان زیاتر تیایدا پارێزراو بن، زۆرێک لە ژنان ڕووبەڕووی توندوتیژیی مردن دەبنەوە، ئێمە ژمارەکان لەم ڕاپۆرتەدا دەبینین، ئەو بەشەی کە پێویستە ببیندرێت، چونکە دەزانین هەموو کۆمەڵکوژییەکانی ژنان تۆمار ناکرێت و هەموو هۆکارەکانی مردنیش بە دروستی تۆمار ناکرێت، هەروەها زانیاریی زۆری گروپیش هەیە کە پێیان ناگەین.
بەپێی خەمڵاندنەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، سەبارەت بە قڕکردنی ژنان، کە بە کوشتنی ژن و کچان بە هۆی ڕەگەزەکەیانەوە پێناسە دەکرێت، لە ساڵی ٢٠٢٢بە گشتی ٨٩هەزار ژن و منداڵی کچ دابەزینێکی گشتییان بەخۆوە بینیووە، بەڵام ژمارەی ئەو ژنانەی کە لەلایەن هاوژینەکانیان و ئەندامانی خێزانەکانیانەوە کوژراون زیادیکردووە.
بەرزترین ڕێژەی ئەفریقایە
بەپێی ئامارەکانی دەزگای نەتەوە یەکگرتووەکان، نزیکەی هەزارو ٧٠٠ کوشتن لە ئەفریقا لە ساڵی ٢٠٢٣دا زۆرترین ڕێژەی کوشتنی ژنانی لەلایەن ئەو پیاوانەی هاوژینیان بوون تۆمارکردووە، لە دوای ئەویش ئەمریکا و ئۆقیانووس.
خێزان یەکەم شکستە
لە ئەوروپا و ئەمریکا زۆربەی ژنان بە دەستی هاوژینەکانیان دەکوژرێن، لە شوێنەکانی تریش ئەندامانی خێزان یەکەم تاوانبارن.
یەکەی ژنانی نەتەوە یەکگرتووەکان کە فەرەنسا و ئەفریقای باشوور و کۆڵۆمبیا لەخۆدەگرێت، ئاامرەکان سەبارەت بە سێ وڵات پشتڕاستی دەکەنەوە کە ئەو ژنانەی لەلایەن کەسێکی نزیکەوە 'بەشێکیان' کوژراون، پێش کۆمەڵکوژییەکە گلەیی توندوتیژییان للای دەسەڵاتداران کردووە.
لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە لە ساڵی ٢٠٢٣دا ڕێژەی کوژراوانی ژنان بەهۆی توندوتیژی لە خێزانەکەدا ٦٠%ە.
ئامار بەس نییە
لەگەڵ ئەم ئاژانسەی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە ڕاپۆرتی خەمڵاندنەکانی کوشتنی ژنان لەلایەن پیاوانەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە لەسەر ئاستی جیهان، زۆرێک لە وڵاتان بەهۆی کەمی کۆکردنەوەی زانیاریەکانەوە ئاستەنگی هەبووە، هەروەها ئاگادارکراونەتەوە کە سەبارەت بە کوشتنی ژنان لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات ، ژمارەیەکی کەم لە حکومەتەکان کە ئاماری وردیان هەیە.
لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە: لە ساڵانی ڕابردوودا وڵاتانی ئەندام ڕێوشوێنی زیاتریان گرتووەتەبەر بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ کوشتنی ژنان، لەو کوشتنانەی کە پشت بە ڕەگەزی کۆمەڵایەتی دەبەستن، هەوڵەکانی خەبات بۆ لێپرسینەوە، ئامارەکان سەبارەت بە کوشتنی ژنان بە کوالیتی و بەکارهێنانی دەپێورێت، لە دیوی ئامارەکانی ئێستا، سەبارەت بەو کارە ئەرێنییانەی کە بە پێچەوانەوە ئەنجام دەدرێن، هەوڵی بەرچاو دەدرێت بۆ زیادکردنی لێپرسینەوەی حکومەتەکان لە بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان.