ژنانی خاکە داگیرکراوەکان: ئەنجومەنی ژنان ئیرادەی ژنان دەپارێزێت

ژنانی ئیدلب، لەژێر داگیرکاری دەوڵەتی تورکیا، پشتڕاستیان کردەوە کە چالاکییەکانی ئەنجومەنی ژنانی سووریا پارێزگاری لە بوون و ئیرادەی ژنانی سووریا دەکات.

فیدان عەبدوڵا

 

حەلەب- کۆنگرە و پانێڵ و دانیشتنەکانی لەلایەن ئەنجومەنی ژنانی سووریاوە ڕێکدەخرێن ڕێگە بە گەشەکردنی زانست و کولتوری ژنان دەدەن، هەنا کاردوش کە خەڵکی شاری داگیرکراوی ئیدلبە، بەشداری کۆنگرەی دووەمی ئەنجومەنی ژنانی سووریای کرد، کە لە ٢٠ی ئایاردا بەڕێوەچوو و ڕایگەیاند، دوای داگیرکاری دەوڵەتی تورکیا و بەکرێگیراوەکانی، دۆخی ژنان لە ئیدلب ئاڵۆزتر بووە و مافی ژیانیان لێ زەوت دەکرێت و ژیانیان وەک زیندانی لێهاتووە.

 

"هیچ ڕۆڵێک بۆ ژنان لە ناوچە داگیرکراوەکاندا نییە"

هەروەها ئەوەشی خستەڕوو کە لە هەموو شەڕەکانی جیهان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ژنان لاوازترین بەشەکانی جیهانن و لەلایەن پیاوانەوە دەقۆزرێتەوە، ئەو فشارە ئابوری و کۆمەڵایەتی و کردەوە توندانەی کە بەسەر ژنانی سووریادا سەپێنراوە لە ئیدلب و ناوچە داگیرکراوەکانی تر، کارێکی نامرۆڤانە و نائەخلاقین، ژنان هیچ ڕۆڵێکیان نییە و ناتوانن هاوبەشی بیروڕای خۆیان بن، هەروەها تووشی هەموو جۆرە دڕندەیی و پێشێلکارییەک دەبنەوە.

 

"ئەمە خاکی ئێمەیە"

جەمیلە خاشان لە ئیدلبی داگیرکراوەوە بەشدارە، باسی لەوەکرد، ژنان لە ناوچە داگیرکراوەکانی سووریا ڕووبەڕووی چەندین سەختی و ناخۆشی دەبنەوە و وتی: ئەمە خاکی ئێمەیە، بەڵام ئەو ڕووداوانەی لەوێ ڕوودەدەن و ئەوەی بەسەر دانیشتووانەکەیدا دێت، وایکردووە کە نەتوانین بە ئارامی تیایدا بژین، زۆر شت بۆ ئێمە نامۆیە، لە هەموو سەردەمەکاندا دەسەڵات و دەسەڵاتی پیاوان ژنانی لە کۆمەڵگەدا لاواز کرد، دەوڵەتی تورک ئێستا ئەم کارە دەکات، بەڵام ئەم کۆنگرە و پانێڵ و دانیشتنانەی لەلایەن ئەنجومەنی ژنانی سووریا بەڕێوە دەچێت، بەرەوپێشبردنی زانست و کولتووری ژنان و بنیادنانی کەسایەتییەکانیانە.

 

جەمیلە خاشان داوای لە ژنانی سووری لە ناوچە داگیرکراوەکان کرد، کە دەستی یەکدی بگرن و پشت بە یەکتر ببەستن و دژی هەموو سەختی و ئاستەنگەکان تێکۆشان بکەن.