دەوڵەتی تورکیا ١٥ کەسی ڕفاند کە ٦یان ژنی گەنج بوون
دەوڵەتی تورکیا ١٥ هاوڵاتی سووری لە ناوچەی کەڤەر جەنی لە گوندەکانی سەر بە عەفرین ڕفاند و گواستنیەوە بۆ زیندانەکانی تورکیا.

ناوەندی هەواڵ
بەگوێرەی سەرچاوە خۆجێییەکان، دەوڵەتی تورکیا ١٥ هاوڵاتی سووری کە، ٦ ژنی گەنجیان تیادایە، لە ناوچەی کەفەر جەن لە گوندەکانی سەر بە عەفرین ڕفاندووە و گواستراونەتەوە بۆ زیندانەکانی تورکیا.
بەپێی زانیارییەکان ئەو ١٥ کەسە پێش دوو مانگ ڕفێندراون، ئەمەش لە کاتێکدایە دەوڵەتی تورکیا و بەکرێگیراوەکانی بەردەوامن لە ڕفاندنی هاوڵاتیان لەو ناوچانەی داگیریان کردوون، بە ئامانجی وەرگرتنی فیدیە و گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچەکە.