ژنان زۆرترین ماوەی زیندانیکردنیان بەسەردا دەسەپێندرێت

ڕۆژنامەنووسانی بێسنوور ڕایدەگەیەنێت، لە ١٢،٧٪ـی ئەو ڕۆژنامەنووسانەی دەستگیرکراو لە جیهاندا ژنن، بەڵام زۆرترین ماوەی زیندانیکردنیان بەسەردا سەپێندراوە.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕێکخراوی ڕۆژنامەنووسانی بێسنوور بڵاویکردەوە، تەنیا ١٢،٧ـی ئەو ڕۆژنامەنووسانەی لە ئێستادا لە سەرانسەری جیهان دەستبەسەرکراون ژنن ٦٩ ژن، ٤٧٤ پیاو، بەڵام ژنان لە کۆی ئەو زیندانیانەی لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٣ەوە بەسەر ڕۆژنامەنووساندا سەپێنراوە زۆرترین ماوەی زیندانی کردنیان وەرگرتووە.

 

ڕێکخراوی پەیامنێرانی بێسنوور دەربارەی پێنج ڕۆژنامەنووسی ژن باسی لەوەکرد، وڵاتانی بیلاڕووس، میانمار، بوروندی-ن سزای بەندکردنی لە ١٠ ساڵ تا هەتاهاتییان بەسەر ئەو پێنج ژنە ڕۆژنامەنووسدا سەپاندووە.

 

ڕوونیکردوەتەوە سەرەڕای ئەوەی لە نێو ئەو ڕۆژنامەنووسانەی ئێستا لە زینداندان، ژنانی ڕۆژنامەنووس کەمترینن، بەڵام لە ساڵی ڕابردوودا ٥٥٪ـی زۆرترین ماوەی سزاکان بەسەر ژناندا سەپێنراوە، ئەمانەش زۆرترین و توندترین سزان کە بەسەر ژنانی ڕۆژنامەنووسدا سەپێنرابێت.

 

یەکێک لەو ژنە ڕۆژنامەنووسانەی، بەناوی شین دایوێی کە لەلایەن دەسەڵاتی میانمارەوە بە یاسای دژە تیرۆر، زیندانیکردنی هەتاهەتایی بەسەردا سەپێنراوە، هەوەرها، دەوڵەتی بیلاڕووس، سێ ڕۆژنامەنووسی ژنی بەناوەکانی 'ماریا زۆلاتاڤا، لیودمیلا چێکینا و ڤالێریا کاستسیوهۆڤا' لە ١٠ بۆ ١٢ ساڵ سزای زیندانیکردنی بەسەردا سەپاندون.

 

لە مانگی کانوونی یەکەمى ساڵی ٢٠٢٣دا، پێشکەشکاری ڕادیۆیی فلۆریانی ئیرانگابییە، لە بوروندی، سزای ١٠ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنرا.