گردبوونەوەی ناڕەزایی ستافی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی ئیلام

ستافی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی ئیلام بە هۆی جێبەجێنەکردنی لە داواکارییەکانیان لە بەردەم بینای زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی ئیلام گردبوونەوە.

ئیلام

 

ڕۆژی سێشەممە، بۆ جاری دووەم لە ماوەی سێ مانگی ڕابردوودا، ستافی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی ئیلام بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەهۆی جێبەجێنەکردنی داواکارییەکان و مامەڵەکردن لەگەڵ کێشەکانیان، گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان ئەنجامدا.

ئەم گردبوونەوەی ناڕەزایەتییە کە لە کاتژمێر ١٠ دەستی پێکرد بە وتنەوەی دروشمەکان، لە نێو ئەو دروشمانەدا، دەستلەکارکێشانەوەی بەرپرسانی ناکارامە یەکێک بوو لە داواکارییەکانی فەرمانبەرە ناڕازییەکان.

 

شایانی باسە ئەم فەرمانبەرانە سێ مانگ لەمەوبەر لە مانگی ئادارلە بەردەم بینای کارگێڕی ئەم زانکۆیە گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان ڕێکخست، ناڕەزایەتیەکان بەهۆی بێبەشبوون و جێبەجێنەکردنی داواکارییەکانیان و ناکارامەیی بەرپرسان، داوای دەستلەکارکێشانەوەی کارگێڕی زانکۆکەیان کرد.

 

ستافی زانکۆی زانستە پزیشکییەکان لەماوەی چەند ساڵێکی پڕ ململانێی کۆمەڵگە لەگەڵ نەخۆشی کۆرۆنا لە سەختترین بارودۆخدا ئەرکەکانی خۆیان جێبەجێکرد، بەڵام ئێستا کە کۆمەڵگە ڕووبەڕووی فشاری ئابوری ترسناک و گرانبوونی نرخ و هەڵاوسان بووەتەوە.

 

داواکارییەکانیان بۆ چەند مانگێک دواخراوە، چارەسەری پشتگوێخستن و وەڵامنەدانەوە و ڕەچاوکردنی بەرپرسانی زانکۆی زانستە پزیشکییەکان و وەزارەتی پەیوەندیدار، تەنها لە ئەنجامدانی دەربڕینی ناڕەزایی بەکۆمەڵ دەبینن.