"دەبێت هەمووان خاوەندارێتی لە بانگەوازەکەی ئۆجالان بکەن"

ئەلینکا زوپانچیچ، تییۆرسێن و لێکۆڵەری کۆمەڵایەتیی و فەلسەفیی سلۆڤینی لە سلۆڤینا بانگەوازی بۆ خاوەندارێتیکردن لە بانگەوازەکەی ٢٧ـی شوباتی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالام کرد.

ناوەندی هەواڵ

 

نوسینگەی ڕاگەیاندنی دەم پارتی، پەیامی پشتگیری ئەلینکا زوپانچیچ،تییۆرسێن و لێکۆڵەری کۆمەڵایەتیی و فەلسەفیی سلۆڤینی، کە یەکێکە لە ژنە کاریگەرەکان، لەسەر بانگەوازەکەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانی بۆ ‘ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک’ بڵاوکردوە.

 

 پەیامەکەی ئەلینکا زوپانچیچ بەمجۆرەیە:

 تاوەکو کۆتایی پشتگیری لە بانگەوازەکەی ڕێبەری کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک دەکەم و بانگەواز لە هەموو ڕۆشنبیران دەکەم خاوەندارێتی لە بانگەوازەکەی ئۆجالان بکەن، پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا یەکێکە لەو سوپرایزانەی کە بوێریمان پێدەبەخشێت، لە تێکۆشانماندا پێداگری بکەین.