دایکانی شەممە... کاتێک چاوەڕوانی دەبێتە بەرخۆدان
ساڵانێکی زۆرە خێزانی بێسەروشوێنەکان لە چەندین شاردا کۆدەبنەوە و پانکارت و وێنەی ئازیزانە ونبووەکانیان بەدەستەوەیەو هەمان پرسیار دووبارە دەکەنەوە: لە کوێن؟" سەرەڕای بێدەنگی، ئەم چاوەڕوانییە بەردەوامە گۆڕاوە بۆ هاوارێکی نەبڕاوە دژ بە نادادپەروەری.
ساریا دەنیز
ناوەندی هەواڵ-گۆرانی شەممە بەم دێڕانە دەست پێدەکات، "ڕۆژەکان تێدەپەڕن و چاوەڕێ دەکەین... ئەمڕۆ نابیست و بێدەنگم، بولبولەکانیش بێدەنگ بوون... ئاه، من دایکم... دڵم ناسوتێت تەنانەت ئەگەر گڵۆپی لەسەر دابنێن، ناتوانی هیوای من بدزی، تەنانەت ئەگەر بمرم، ئازارەکانم لە لاپەڕەکانی مێژوودان.
ئەم قسانە نەک هەر گوزارشت لە خەم و پەژارەی گۆرانییەک دەکەن، بەڵکو ئەو ئازارەش کە ساڵانێکە لە دڵی ئەو دایکانەدا ماوەتەوە کە تا ئێستاش لە چارەنووسی کوڕەکانیان دەپرسن، لە ماوەی هەفتەی بێسەروشوێنەکاندا، هەمان پرسیار لە مەیدانەکاندا بەهێزتر دەنگ دەداتەوە: کەی بەرپرسیارێتی بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێ لە دەستبەسەرکردندا لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەکرێت؟
لە مەیدانی گەلاتەسەرای، لە ئامەد، باتمان، ئیزمیر و وان، ئەوانەی چاوەڕوانن هێشتا وەستاون و وێنەی کاڵبوویان بەدەستەوەیە، سەرەڕای تێپەڕبوونی ئەو هەموو ساڵە، دەستبەرداری گەڕانیان بۆ کوڕ و هاوژین و براکانیان نەبوون، نە لە داوای دادپەروەرییان.
وشەکانی "ڕۆح ونبوو، ڕۆح ونبوو... ئای خوایە ئەمە چ جیهانێکە، چ شەرمەزارییە"، وەک دەنگی برینە ساڕێژنەبووەکان لە یادەوەری تورکیا و باکووری کوردستاندا دەمێننەوە، ئەمڕۆ کە باس لە ئاشتی و ئاشتەوایی سەرهەڵدەداتەوە، داواکارییەکانی دایکانی شەممە بۆ ڕاستی بەپەلەی زیاتریان دەبێت، بەردەوام ڕایدەگەیەنن "ناتوانیت هیوای من بدزیت... ئەگەر بمرم، ئازارەکانم لە لاپەڕەکانی مێژوودان”.
هەموو شتێک لە ڕووبەڕووبوونەوەی ڕاستییەکانەوە دەستپێدەکات
نوێبوونەوەی دیالۆگی تورکیا سەبارەت بە ئاشتی و چارەسەری دیموکراتی، پرسی بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێ و کوشتنی چارەسەرنەکراوی هێنایەوە پێشەوە کە ساڵانێکە بە نهێنی داپۆشراون، لە ڕووداوەکانی هەفتەی بێسەروشوێنکراوەکاندا، داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ و خێزانی بێسەروشوێنەکان جەختیان لەوە کردەوە، کە بەبێ ڕووبەڕووبوونەوەی ڕاستییەکان ئاشتییەکی بەردەوام نابێت، داوایان لە دەوڵەت کرد کە ڕووبەڕووی تاوانەکانی ڕابردوو بێتەوە و چارەنووسی بێسەروشوێنەکان ئاشکرا بکات و کۆتایی بە سیاسەتی بێ سزای بهێنێت.
داتاکان کە تیشکیان خستۆتە سەر خەباتی ٣١ ساڵەی دایکانی شەممە، دووپاتیان کردووەتەوە کە بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی دیموکراتی تەنها لە ڕێگەی ئاشکراکردنی تاوانەکانی بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێ و گەڕاندنەوەی یادەوەری بەکۆمەڵەوە دەکرێت.
گەڕانێکی ٣١ ساڵە
لە ساڵی ١٩٩٥ەوە کۆمەڵەی مافی مرۆڤ ماوەی نێوان ١٧ بۆ ٣١ی ئایار بە "هەفتەی بێسەروشوێنەکان" یادی دەکاتەوە، ئامانج لێی بەرەوپێشبردنی ڕاستییەکانە سەبارەت بە بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێ لە تورکیا و لە سەرانسەری جیهان و ئاشکراکردنی چارەنووسیان و دڵنیابوون لەوەی کە بەرپرسیارەکان لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەکرێت.
ماوەی ٣١ ساڵە بنەماڵەی بێسەروشوێنکراوان و داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ بەردەوامن لە بەرزکردنەوەی دەنگییان بۆ ڕاستییەکان، بەتایبەتی لە بەردەم ئامادەیی گەلاتەسەرای لە ناوچەی بیۆغڵوی ئیستەنبوڵ، هەروەها لە شارەکانی ئامەد، باتمان، شرناخ، هەکاری، دێرسیم، ئیزمیر، ئەنقەرا، ئەزەنە، مێرسین، وان و چەندانی تر.
سیاسەتی دەوڵەت
بەپێی داتا مێژووییەکان، سیاسەتی بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێ ڕەگ و ڕیشەی لەو سیاسەتە سەرکوتگەرانەدایە کە ئەڵمانیای نازی لە سەردەمی جەنگی جیهانی دووەمدا گرتبوویانەبەر، لەو کاتەدا دەسەڵاتداران بە تایبەتی نەیارانی سیاسی و جولەکەکان و گروپە نەتەوەییەکان یان ئەوەی پێیان دەوترێت "کەمینەکان"یان کردە ئامانج، لەناو سیستەمێکی توندوتیژی سیستماتیکیدا کە دەوڵەت سپۆنسەری دەکرد، کە "نکۆڵی" پێکهاتەیەکی بنەڕەتی بوو.
لە ساڵی ١٩٤١ فەرمانی بەناو شەو و تەم جێبەجێ کرا، کە تێیدا مەرجی دەستگیرکردنی نهێنی شەڕڤانانی بەرخۆدان لە وڵاتانی داگیرکراو و گواستنەوەیان بۆ ئەڵمانیا دیاریکرا، لەوێ دادگاییکردنەکان بە نهێنی تەواو بەڕێوەچوو و هیچ زانیارییەک سەبارەت بە چارەنووسیان بە کەسوکاری دەستگیرکراوەکان نەدرا، ئەم سیاسەتە بە ئامرازێک بۆ بڵاوکردنەوەی ترس و نهێنی و سەرکوتکردنی بزووتنەوەکانی بەرخۆدان دادەنرا.
دوای ساڵانێک سەریهەڵدایەوە
دوای جەنگ، بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێ بۆ چەندین ساڵ بەبێ پێناسەیەکی ڕوون و چوارچێوەیەکی پابەندکەر لە یاسای نێودەوڵەتیدا مایەوە، بەڵام لە ماوەی ساڵانی شەست و حەفتاکانی سەدەی ڕابردوودا ئەم کارانە بە شێوەیەکی بەهێز سەریان هەڵدایەوە، بەتایبەتی لە وڵاتانی ئەمریکای لاتین، کە لە وڵاتانی وەک گواتیمالا، بەرازیل، ئەرجەنتین، تشیلی، پیرۆ، سلڤادۆر، ئۆرۆگوای و هندۆراس بوونە سیاسەتی دەوڵەت.
لەو ماوەیەدا، هەزاران کەس بە زۆر بێسەروشوێن کران و لە زۆر حاڵەتیشدا تەرمەکانیان شاردەوە، ئەوانەی بەرپرسیار بوون لە لێپێچینەوە ڕزگاریان بوو، لە ئەرجەنتین کۆمیسیۆنێکی فەرمی لانیکەم ٨٩٦٠ کەسی بێسەروشوێنکراوی ڕاگەیاندووە، هەرچەندە پێدەچێت ژمارەی ڕاستەقینە زۆر زیاتر بێت.
ساڵانی هەشتاکان و دواتر
لە هەشتاکانی سەدەی ڕابردووەوە، بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێ لە دەرەوەی ئەمریکای لاتین بڵاوبووەتەوە بۆ ناوچەکانی دیکە، لەوانە عێراق، ئێران، جەزائیر و سریلانکا.
لەو ناوچانەی کە تووشی ململانێی ناوخۆیی یان توندبوونەوەی سیاسەتی ئەمنی بوون، ئەم پراکتیزەیە بووەتە ئامرازێکی سیستماتیکی بۆ سەرکوتکردنی ناڕەزایەتییەکان، دەیان هەزار حاڵەتی بێسەروشوێن بوون لە هەردوو وڵاتی سریلانکا و عێراق تۆمارکراوە و زۆرێک لەو حاڵەتانە تا ئەمڕۆش چارەسەرنەکراون.
نەبوونی یان شاردنەوەی تۆماری دەستبەسەرکردن لە هەندێک وڵاتدا پرۆسەی ئاشکراکردنی چارەنووسی بێسەروشوێنەکان و ئاشکراکردنی ڕاستییەکانی زیاتر ئاڵۆزتر کردووە.
خەبات بەردەوامە
لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی، میکانیزمی تایبەت لەناو نەتەوە یەکگرتووەکاندا دامەزرا بۆ چاودێریکردن و بەڵگەنامەکردنی حاڵەتەکانی بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێ، بەڵام دەسەڵاتە سنووردارەکانی ئەم میکانیزمانە ڕێگرییان لە دامەزراندنی چوارچێوەیەکی یاسایی پابەندکەر و کاریگەر کرد، بۆ ماوەیەکی زۆر، لەگەڵ پەسەندکردنی ڕێککەوتننامە نێودەوڵەتی و ناوچەییەکانی دواتر، پێناسەی بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێ بە وردیتر ڕوون بووەتەوە، بەڵام هەوڵە جیهانییەکان بۆ بنبڕکردنی تا ئەمڕۆش بەردەوامن.
دیارنەمانی زۆرەملێ چییە؟
بەپێی ڕێککەوتننامەی نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی هەموو کەسەکان لە بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێ، "بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێ" واتە دەستگیرکردن، دەستبەسەرکردن، ڕفاندن یان هەر جۆرێکی دیکەی داگیرکردنی ئازادی لەلایەن بریکارەکانی دەوڵەتەوە یان لەلایەن ئەو کەسانەی کە بە ڕێگەپێدان، پشتیوانی، ڕەزامەندی دەوڵەت کاردەکەن، دواتر ڕەتکردنەوەی دانپێدانان بەم شتە یان شاردنەوەی چارەنووس یان شوێنی ئەو کەسە.
ئەمەش بە واتای دانانی کەسەکە لە دەرەوەی بازنەی پاراستنی یاساییش دێت، ئەم پێناسەیە لەسەر سێ توخمە بنەڕەتییە، بێبەشکردنی ئازادی کەسەکە بە پێچەوانەی ویستی خۆی، تێوەگلانی ڕاستەوخۆی دەوڵەت یان لە ڕێگەی بێدەنگی یان هاوبەشی، شاردنەوەی بە ئەنقەست چارەنووسی کەسەکە یان شوێنی دەستبەسەرکردنی یان نکۆڵی بوونی لە دەستبەسەرکردندا.
ڕێککەوتنەکە چی وت؟
ئەمڕۆ خێزانی هەزاران کەسی بێسەروشوێن لە تورکیا و باکووری کوردستانیش داوای پەسەندکردنی ڕێککەوتننامەی پاراستنی هەموو کەسەکان لە بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێ دەکەن، کە لە ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٦ لەلایەن کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە پەسەندکرا، لە ٧ی شوباتی ٢٠٠٧ بۆ واژۆکردن کرایەوە و لە ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٠ کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە وڵاتان واژۆیان لەسەر کردووە، ٧٦ وڵاتیش پەیوەندییان پێوە کردووە، لە کاتێکدا تورکیا تا ئێستا واژۆی نەکردووە.
ڕێککەوتننامەکە دەوڵەتان پابەند دەکات کە بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێ بە تاوان بزانن، لێکۆڵینەوە لە کەیسەکان بکەن، لێپرسینەوە لە تاوانباران بکەن و دان بە مافی خێزانی بێسەروشوێنەکاندا بنێن، هەروەها لیژنەیەکی تایبەت بە ناوی لیژنەی بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێ دادەمەزرێنێت بۆ چاودێریکردنی جێبەجێکردنی.
دووپاتی دەکاتەوە، کە نابێت هیچ کەسێک تووشی بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێ بکرێت و ناتوانرێت ئەم تاوانە لە ژێر هیچ بارودۆخێکی ناوازەدا پاساوی پێ بدرێتەوە، لەوانەش دۆخی شەڕ یان هەڕەشەی شەڕ، ناسەقامگیری سیاسی ناوخۆیی یان هەر حاڵەتێکی نائاسایی گشتی تر، هەروەها ئاشکراکردنی چارەنووسی ونبووەکان و کۆتاییهێنان بە بێ سزایی مەرجی بناغەییە بۆ گەیشتن بە دادپەروەری.
کەسانی بێسەروشوێن لە تورکیا
لە تورکیادا، دیارە بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێ نەک تەنها لە دوای کودەتاکەی ١٢ی ئەیلوولی ١٩٨٠ بەڵکو بە شێوەیەکی سیستماتیک لە ماوەی ساڵانی نەوەدەکاندا لە ژێر باری نائاساییدا "OHAL" ڕوویداوە، کاتێک پێشێلکارییەکان بە شێوەیەکی بەرچاو پەرەی سەندووە.
ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، وەک کۆمەڵەی مافی مرۆڤ و دامەزراوەی مافی مرۆڤی تورکیا، بە لەبەرچاوگرتنی نەبوونی داتای فەرمی گشتگیر لە دەوڵەتەوە، بەردەوامن لە بەڵگەنامەکردنی ئەو کەیسانە لە ڕێگەی تۆمارەکانی خۆیانەوە، ئەم ڕێکخراوانە سەدان کەسی بێسەروشوێن بوون ڕادەگەیەنن و جەخت لەوە دەکەنەوە، کە پێدەچێت ژمارەی ڕاستەقینە زۆر زیاتر بێت.
لە هەندێک حاڵەتدا چارەنووسی بێسەروشوێنەکان نادیارە و لە هەندێکی تریشدا تەنانەت تەرمەکانیش نەدۆزراونەتەوە، دۆزینەوەی هەندێک گۆڕی بەکۆمەڵ بەڵگەی بەشێکی خستووەتەڕوو، بەڵام کۆتایی بەو نادڵنیاییە نەهێناوە بۆ خێزانەکان، کە سەرچاوەی ئازاری قووڵی دەروونی و کۆمەڵایەتییە.
لە ساڵی ١٩٩٥ەوە لە مەیدانەکان
لە ساڵی ١٩٩٥ەوە خانەوادەی بێسەروشوێنەکان هەفتانە کۆدەبنەوە و داوای دادپەروەری دەکەن، زۆرجار ژنان لە پێشەنگی ئەم بزووتنەوەیەدان، بزووتنەوەی "دایکانی شەممە" کە لە ٢٧ی ئایاری ١٩٩٥ دەستیپێکردووە، هەموو شەممەیەک لە مەیدانی گەلاتەسەرای هۆشیاری و قەرەباڵغ و وێنەی ئازیزانیان لە شەڕی ڕاستی و دادپەروەریدا هەڵدەگرن.
هەروەها "دایکانی ئاشتی" کە سەرپۆشی سپییان لەسەرداگە، بەردەوامن لە داوای زانیاری لەسەر چارەنووسی بێسەروشوێنەکان، سەرەڕای ئەو سەرکوتکردنەی کە ئەم خەباتە لە زۆر وڵاتدا ڕووبەڕووی دەبێتەوە، لەوانە گرتن و ئەشکەنجەدان و دەستبەسەرکردن، بەڵام خێزانی بێسەروشوێنکراوەکان لە تورکیادا وازیان لە مەیدانەکان نەهێناوە.
گۆرانییەک ئەم ئازارە بەردەوامەی لەخۆدەگرێت:
نزیک ببەوە دایە...
دوو پۆلیس لە هەردوو لا وەستاون...
دەستەکانم بە کۆت بەستراون...
بەدوای مندا بگەڕێ دایە...