دامەزراوە و ڕێکخراوەکانی شەنگال بە بۆنەی ٨ی ئادار سەردانی تاژێیان کرد

بە بۆنەی نزیکبوونەوەی ٨ی ئادار، ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری شەنگال، خزمەتگوزاری ئاسایشی ئێزدیخان و ئەندامانی شارەوانی شەنگال سەردانی بارەگای تاژێیان کرد.

شەنگال

 

لەگەڵ نزیکبوونەوەی ٨ی ئادار، ڕۆژی جیهانی تێکۆشانی ژنان، ژنانی ئێزدی کار و چالاکییەکانیان بۆ ٨ی ئادار خێراتر کردووە، لە چوارچێوەی ئەم چالاکییانەدا، خۆبەڕێوەبەری شەنگال، دەزگای ئاسایشی ئێزدیخان و ئەندامانی شارەوانی شنەگال سەردانی ناوەندی تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزیدی (TAJÊ)یان کرد.

 

لە میانەی سەردانەکەدا ڕاگەیەندرا کە بە پەیامی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەرەو ٨ی ئادار دەڕۆن و هیوادارن ئەم ڕۆژە ببێتە ئامرازێک بۆ گەیشتن بە ئازادی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان، هەروەها لەمیانەی سەردانەکەدا پەیامەکەی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان کە وتبووی "ئەم پرۆسەیە دەبێتە ڕێنیسانس بۆ شەنگال" بۆ کۆمەلگەی ئێزدی بەبیرهێندرایەوە، شەنگال و پێکهاتەی ئێزدی خۆیان ئاوەدان دەکەنەوەو ڕێکخراوبوونیان بەهێزتر دەکەن.

 

"ڕۆژی ٨ی ئادار لە ڕێبەر ئاپۆ پیرۆز دەکەم"

شەمێ ڕەمۆ، ئەندامی کۆردیناسیۆنی تاژێ سەبارەت بە ٨ی ئادار قسەی بۆ کردین و لە سەرەتای قسەکانیدا پیرۆزبایی لە ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان و سەرجەم ژنان و هێزە ئەمنییەکانیان و یەژەشە یەبەشە و ئازادیخوازان کرد کە لە بەرەکانی پێشەوە بەرخۆدان دەکەن، هەروەها ئاماژەی بەوەکرد، زۆر دڵخۆشە بە سەردانی دامەزراوە و ڕێکخراوەکانیان.

 

"٨ی ئاداری ئەمساڵ جیاوازە لە ساڵانی پێشوو"

شەمێ ڕەمۆ ڕایگەیاند، ئەمساڵ ٨ی ئادار بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە پیرۆز دەکرێت، هەروەها هەمووان بەو جۆش و خرۆشەوە بەشداری ئاهەنگی ٨ی ئادار دەکەن و بەم شێوەیەی خوارەوە وتی: ئەمساڵ ٨ی ئادار جیاوازە بە بەراورد بە ساڵانی پێشوو، چونکە ئێمە بە پەیامی ڕێبەر ئاپۆ، بۆ پرۆسەکە، بۆ هەموو ژنان، و بۆ کۆمەڵگەی ئێزدی، ڕۆژەکەمان پیرۆز دەکەین.