دادگای میسر هاوسەرگیری منداڵان بە "بازرگانیکردن بە مرۆڤ" پۆلێن دەکات

دادگای تاوانەکانی قاهیرە هاوسەرگیری منداڵانی بە "بازرگانیکردن بە مرۆڤ" وەک بەشێک لە سزای بەرزتر پۆلێن کرد، دوای ئەوەی سزای ١٠ ساڵ زیندانیکردنی بەسەر باوکێکدا سەپاند بەهۆی تێوەگلانی لە هاوسەرگیری منداڵێکدا.

ناوەندی هەواڵ

 

کاردانەوەیەکی ئەرێنی لەلایەن بازنەکانی مافی مرۆڤ و ژنانی خەمخۆر لە کاروباری منداڵان و ژنان لە میسر دەربڕدرا، دوای ئەوەی دادگای تاوانەکانی قاهیرە سزای زیندانیکردنی بۆ باوکێک دەرکرد کە دەستی هەبووە لە هاوسەرگیری کچە ١٠ ساڵانەکەیدا، سەرەڕای ئەوەی کەیاسای منداڵان سەبارەت بە تەمەنی هاوسەرگیری لە میسردا سزای زیندانیکردنی چەند ساڵێک لە دژی ئەو کەسانە ناگرێتەوە کە لە هاوسەرگیری منداڵاندا بەشدارن.

 

بە پشتبەستن بە دەقی یاسایی تایبەت بە سزای پشتگوێخستن و مەترسی خستنە سەر ژیانی منداڵ، دادگا ئەم دۆسیەیەی بە "بازرگانی مرۆڤ" پۆلێن کرد بە مەبەستی بەهێزکردنی سزاکان لە چوارچێوەی ڕازیکردنی حکومەتی میسر بۆ ئەوەی بە هەمان شێوە مامەڵە بکات و هەنگاو بنێت بۆ پێداچوونەوە بەو سزایانە بکەنەوە کە لەم بارەیەوە جێبەجێ دەکرێن، دوای ئەوەی ئەم دووەمیان لە پەسەندکردنیدا لاواز بووە سزای توند لە حاڵەتی هاوسەرگیری منداڵاندا.

 

دادگا ئاماژەی بەوەشکردووە، هاوسەرگیری منداڵێک پێش ئەوەی بگاتە تەمەنی یاسایی، بە ویستی خۆی یان بە پێچەوانەی ویستی خۆی، بازرگانیکردنە بە مرۆڤەوە بە ڕەنگێکی زایەدنییە ئەمەش دەبێتە هۆی مەترسی لەسەر ژیان و داهاتووی، و ئەو جووتبوونە لەگەڵیدا لەلایەن هاوژینەکەیەوە دەکاتە دەستدرێژی.

 

لەم جۆرە حاڵەتەدا، حکومەتی میسر لە جێبەجێکردنی سزای توند بەرامبەر بەو کەسانەی کە پەیوەندییان پێوە هەیە، لاوازە، ئەمەش ئارگومێنتێک لە نێوان ئەندامانی کۆمەڵگەو بە تایبەت ئەوانەی پەیوەندییان پێوە هەیە پێکدەهێنێت، کە حکومەت نەرم و نیان و مامەڵەی جددی و یەکلاکەرەوە ناکات، بەو پێیەی سزای زیندانیکردن تا ساڵێک و بە دەگمەن جێبەجێ دەکرێت، بەو پێیەی زۆربەی هاوسەرگیرییەکان بە نهێنی ئەنجام دەدرێن و بەم شێوەیەش بەپێی خەمڵاندنەکانی وەزارەتی تەندروستی، ڕێژەی هاوسەرگیری منداڵان لە میسر بۆ ٢٥% بەرزبووەتەوە.