دادگا لە لێکۆڵینەوەکانی چوار ڕۆژنامەنووسدا بڕیاری لێپێچینەوە نەکردنی دا
سەرۆکی داواکاری گشتی ئامەد لە لێکۆڵینەوەکانی چوار ڕۆژنامەنووسدا بڕیاری "لێپێچینەوە نەکردن"ی داوە.
ناوەندی هەواڵ
ڕۆژنامەنووسان جیهان بیلگین و نازم داشتان لە ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ لە هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە شەهید کران، کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی دیجلە – فورات کە ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر شەهید کردنیان، ڕێگەیان پێنەدرا لە ٢٠ی کانوونی دووەم کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی سازبکەن.
”بڕیاری لێپێچینەوە نەکردن”
لە لێکۆڵینەوە لە کوشتنی ڕۆژنامەنووسان جیهان بیلگین و نازم داشتان بڕیاری لێپێچینەوە نەکردنی دراوە، لە ڕاگەیاندراوەکەدا، کە لە ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ لەبەردەم کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی دیجلە –فورات دراوە، لێکۆڵینەوە لە دژی سێلمان چیچەک، هاوسەرۆکی کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی دیجلە – فورات و ڕۆژنامەنووسان هەڤاڵ ئۆنکۆڵ، دیلان کارتال و هەڤیدار ئۆنڤرر بە تۆمەتی “ڕێکخستنی کۆبوونەوە و ڕێپێوانێک دژی یاسا” کراوەتەوە لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکەدا، بڕیاری "لێپێچینەوە نەکردن" بە پاساوی ئەوەی هیچ بەڵگەیەکی "باوەڕپێکراو و یەکلاکەرەوە" نەبووە دراوە.