چالاکوانانی لیبیا: دەوڵەتی تورکیا لیبیا دەخاتە ژێر داگیرکارییەوە

ژنانی چالاکوانی لیبیا دەستێوەردانی دەوڵەتی تورکیایان لە وڵاتەکەیان بە جۆرێک لە داگیرکاری پێناسە کرد و داوایان کرد، ژنان دژی ئەو سیاسەتانە یەکدەنگ بن.

هندیە ئەلعەشیبی

 

بنغازی- دەوڵەتی تورکیا چەندین ساڵە پشتیوانی لەو چەتانە دەکات کە لە دژی سوپای نیشتمانی لیبیا شەڕ دەکەن لە دەرنا و بنغازی و براک ئەلشەتی و تەرابلوس و میسراتا، بە هاوکاری حکومەتی پێشووی ئاشتەوایی نیشتمانی و حکومەتی ئێستای یەکێتی نیشتمانی و ڕێککەوتنێکی واژۆ کردووە بۆ بەکارهێنانی چەندین بنکەی ئاسمانی لە ڕۆژئاوای لیبیا. بڕیاری ئەوە درا کە دەوڵەتی تورکیا بۆ ماوەی ٩٠ ساڵ بەندەری ئەلحومس بەکاربهێنێت، کە یەکێکە لە گرنگترین و گەورەترین بەندەرەکانی لیبیا، ئەم ڕێککەوتنە سەروەری خاکی لیبیا پێشێل دەکات لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە، هەروەها دەبێتە هۆی توڕەیی گەلی لیبیا کە دژایەتی ئەو جۆرە ڕێککەوتنانە دەکەن، دەوڵەتی تورکیا کە چاوی بڕیوەتە سەرچاوەکانی وزەی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، سیاسەتی داگیرکردن لە دژی گەلانی عێراق و سووریا پەیڕەو دەکات.

 

"دەستێوەردانی تورکیا کردەوەی دوژمنکارانەیە"

ڕیما تۆکا، چالاکوان لە شاری کوفرا لە باشووری لیبیا سیاسەتەکانی دەوڵەتی تورکیای بە "کردەوەی دوژمنکارانە" پیناسە کرد و وتی: دەستێوەردانی تورکیا لە لیبیا و وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە کردەوەی دوژمنکارانە دادەنرێت دژی ئەو وڵاتانەی کە ڕووبەڕووی قەیرانی سیاسی و ئابووری دەبنەوە، ئەمە هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی عەرەبی و سووریا و عێراق و لیبیا.

 

بانگەوازی بۆ خۆپیشاندانی بەرفراوان

بنغازییە شەم بوفانا، چالاکوانی سیاسی دەستێوەردانی دەوڵەتی تورکیای لە لیبیا و هەندێک لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست شەرمەزار کردو ئاماژەی بەوەکرد، دەستێوەردان پێشێلکردنی سەروەری و یاساکانی وڵاتانە، دەستێوەردانی دەوڵەتی تورکیا سیستمێکی داگیرکارییە کە یاسا و پەیماننامە نێودەوڵەتییەکان پێشێل دەکات، وتیشی: دەوڵەتی تورکیا شان بەشانی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان لە سووریا و لیبیا سەرباز بە پارە و شەڕکەری بیانییەوە ڕادەکێشێت بۆ شەڕکردن دەڵێین کە ئەم بوونە جۆرێکە لە کۆلۆنیالیزم، داوا لە خەڵکی لیبیا دەکەین خۆپیشاندانی بەرفراوان ئەنجام بدەن بۆ سنوردارکردن و ڕەتکردنەوەی دەستێوەردانی دەوڵەتی تورکیا لە لیبیا.

 

"تورکیا هەوڵدەدات بەردەوام بێت لە کۆنتڕۆڵکردنی خۆی"

شەم بوفانا لەبارەی قۆناغەکانی دەستێوەردانی دەوڵەتی تورکیا لە لیبیا وتی: پێش شۆڕشی ساڵی ٢٠١١، دەوڵەتی تورکیا لە ڕووی ئابوورییەوە چووە ناو لیبیاوە بەهۆی کاری کۆمپانیا تورکییەکانەوە کە پڕۆژەی گەورەی ئابووری پەیوەست بە بیناسازییەوە ئەنجام دەدا، لە ڕێگەی وەبەرهێنان و کارە هونەریە مێژووییەکانەوە لە ساڵانی پێش شۆڕشی لیبیا لە ساڵی ٢٠١١، ڕژێمی پێشوو هەوڵیدا بە شێوەیەکی کولتووری لیبیا و جیهانی عەرەبی بە ئامادەبوونی دەستێوەردانی ڕاستەوخۆی سەربازی لە کاروباری ئەو وڵاتانەدا ئەنجام بدات. لە مێژووی دەوڵەتی تورکیادا، داواکاری بۆ داگیرکردنی هەندێک ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەوڵدان بۆ کۆنترۆڵکردنی زۆرێک لە وڵاتان بەتایبەتی لیبیا بە ڕوونی دیارە.

 

"تورکیا بوونی خۆی لە لیبیا نوێ دەکاتەوە"

شیم بوفانا ئاماژەی بەوەدا بۆشایی سیاسی لە وڵاتەکەدا دوای شۆڕش بووە هۆی دابەشبوون و پشێوییەکی گەورە لە دامەزراوە جیاوازەکانی دەوڵەتدا و وتی: هەموو ئەمانە بارودۆخێکی گونجاویان بۆ دەستێوەردانی دەوڵەتی تورک لە لیبیا دروستکردووە، دەیویست خەونی داگیرکردنی لیبیا زیندوو بکاتەوە، چونکە ئەو وەک یەکێک لە کەلەپوورە مێژووییەکانی خۆی دەیبینێت، دەوڵەتی تورک ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و وڵاتانی جیهان دەکاتە ئامانج وەک بەشێک لە پلانی داگیرکارییەکەی، هەبوونی خۆی لە لیبیا نوێ دەکاتەوە.

 

بانگی لە ژنانی لیبیا کرد

نەجات محەمەد، چالاکوانی سیاسی لە شاری تراغێنی باشووری لیبیا هەر دەستێوەردانێکی لە کاروباری لیبیا بە داگیرکردنی خاکی لیبیا پێناسە کرد، بانگی لە ژنانی لیبیا کردو وتی: دەبێت دەستێوەردان لە خاکی وڵاتەکە ڕەت بکەینەوە، ئەگەر بێدەنگ بین سەبارەت بە کردارەکانی دەوڵەتی تورکیا و دەستێوەردانی بیانی لە دژی وڵاتەکەمان، بارودۆخی لیبیا خراپتر دەبێت. حکومەتی لیبیا ڕێگەی بە دەوڵەتی تورکیا داوە دەستێوەردان لە کاروباری لیبیادا بکات، حکومەتی یەکێتی نیشتمانی بە سەرۆکایەتی عەبدولحەمید دەیبابا ڕێککەوتنێکی ٩٠ ساڵەی لەگەڵ حکومەتی تورکیا واژو کرد لەسەر بەندەرەکە.