چالاکی ئێشکگری مەخموور لەگەڵ گروپی ١٤٥ بەردەوامە
چالاکی ئیشکگری لە کامپی پەنابەرانی مەخموور کە بۆ دەستەبەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد دەستیپێکردبوو، ماوەی دوو ساڵە بە ئیرادە بەردەوامە. چالاکییەکە بە دەستبەکاربوونی گروپی ١٤٥ چووە ٧٤٣یەمین ڕۆژەوە.

مەخموور
چالاکی ئیشکگری لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی "مەخموور" کە لە ٢٠ی تەمووزی ٢٠٢٣ بۆ دەستەبەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستیپێکرد، ماوەی دوو ساڵە بەردەوامە، چالاکییەکە لە ڕۆژی ٧٤٣ لەگەڵ گروپی ١٤٥ بەردەوامە.
پێش ئەوەی چالاکییەکە کۆتایی پێبێت، خولەکێک ڕیزگرتن بۆ هەموو شەهیدانی ئازادیی کوردستان بەڕێوەچوو، دوای ڕیزگرتن، حسێن گوزەرەشی بە ناوی گرووپی ١٤٤ قسەی کرد
"ڕێبەر مانێفستۆی ‘کۆمەڵگەی ئاشتی و دیموکراتیکی وەکو چرایەک بەرەوپێش برد"
حسێن گوزەرەشی ئاماژەی بەوەکرد، که مانیفێستۆی "کۆمەڵگەی ئاشتی و دیموکراتیک"ی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان گەرەنتی ئازادی دەکات و وتی: ئێمە لە ساڵیادی فەرمانی شنگال نزیک دەبینەوە، گەلەکەمان دەیان جار بە کۆمەڵکوژییەکی لەو شێوەیەدا تێپەڕیوە، سەدان هەزار خەڵکی ئێمەش کوژراون، جگە لەوەش نەک تەنها گەلی کورد، گەلانی دیکەش بە کۆمەڵکوژییەکی لەو شێوەیەدا تێپەڕیون ڕێگری لەم کۆمەڵکوژییانە بکەن، ڕێبەر مانیفێستۆی ‘کۆمەڵگەی ئاشتی و دیموکراتیک’ی وەکو چرایەک پەرەپێدا ئەم مانیفێستە تاکە ڕێگایە بۆ چارەسەرکردن بۆ هەموو کۆمەڵگەکان.
"چارەسەر و ئازادی لە مانیفێستۆی ڕیبەریتیدایە"
حسێن گوزەرەشی بەم قسانە بانگەوازی لە هەموو گەلانی جیهان کرد: پێش هەموو شتێک گەلی کورد، داوا لە هەموو گەلانی جیهان دەکەین کە بە باشی مانیفێستۆی 'ئاشتی و کۆمەڵگای دیموکراتیک' بخوێننەوە و لێی تێبگەن. چونکە چارەسەر بۆ هەمووان تێیدایە، سڵاو لە هەموو ئەو چالاکییانە دەکەین کە لە پێناو ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئەنجام دەدرێن.