چالاکی ئێشکگری لە مەخموور لە ٨١٦یەمین ڕۆژیدا بەردەوامە

چالاکی ئێشکگری لە کامپی پەنابەرانی مەخموور کە بۆ دەستەبەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کوردعەبدوڵا ئۆجالان دەستیپێکردبوو، لە ٨١٦یەمین ڕۆژدا بەردەوامە و گروپی ١٥٩ دەستیان بە ئیشکگرییەکە کرد.

مەخموور

 

چالاکی ئێشکگری لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی  "مەخموور" کە لە ٢٠ی تەمووزی ٢٠٢٣  بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستیپێکرد، لە ٨١٦یەمین ڕۆژیدا بەردەوامەو گروپی ١٥٩ دەستان بە ئێشکگری کرد،

 

پێش ئەوەی دەست بە ئێسکگریەکە بکرێت، خولەکێک ڕێزگرتن بۆ هەموو شەهیدانی ئازادیی کوردستان بەڕێوەچوو، دوای ڕێزگرتن، دڵژین کارا وەک نوێنەرایەتی گروپی ١٥٨ ڕاگەیەندراوێکی خوێندەوە.

 

"بە بەرخۆدانی ڕێبەر ئاپۆ، پیلانەکە ئاشکرا بوو"

لە سەرەتای راگەیەندراوەکەدا سەرنج بۆ پیلانگێڕی نێودەوڵەتی ٩ی تشرینی یەکەم ڕاکێشراو وترا: ئەو پڕۆسەیەی کە ڕێبەر ئاپۆ بەهۆیەوە دەرکرا لە سووریا لە ساڵی ١٩٩٨ وەک پلانێکی نێودەوڵەتی دەستیپێکرد، ئەمەش دەستوەردانی سیستماتیکی زلهێزەکانی جیهانە لە دژی ئیرادەی گەل و گەلی کورد، ئەم پیلانگێڕییە خەباتی ئازادیخوازانەی هەموو گەلانی لە کەسایەتی ڕێبەر ئاپۆ کردە ئامانج. بەڵام لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆدا بە بەرخۆدان، پلانەکە پووچەڵکرایەوە.

 

"ڕێگریکردن لە ‘مافی هیوا’ ڕێگری لە ئیرادەی هاوبەشی گەلان دەکات"

ئاماژە بەوەکراوە کە ڕێگریکردن لە ‘مافی هیوا’ی ڕێبەری گەلی کورد نایاساییە و تێیدا هاتووە: بەرتەسککردنەوەی مافەکانی ڕێبەر ئاپۆ بۆ زانیاری و پاراستن ڕێگری دەکات لە گەڕان بەدوای چارەسەری ئاشتیانە و ڕێگری لە ئیرادەی هاوبەشی گەل دەکات، ئەم گۆشەگیرییە میتۆدێکی بە ئەنقەستی ئەو هێزانەیە کە دەیانەوێت هیوای چارەسەری دیموکراتیکانە بۆ پرسی کورد سەرکوت بکەن. بێدەنگی بیروڕای گشتی نێودەوڵەتیش بە واتای هاوکاری لەم پیلانگێڕییەدا دێت.

 

"بە هێزی یەکگرتوویی گەلان، گۆشەگیری دەشکێنین"

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: داوا لە ڕای گشتی جیهان دەکەین کە دەنگی خۆیان لە دژی ئەم گۆشەگیرییە بەرز بکەنەوە و کەرامەتیان بپارێزن، وەستان لە بەرامبەر ئەم گۆشەگیرییە ئەرک و بەرپرسیارێتی هەموو گەلانە، بە هێزی یەکگرتوویی گەلان، گۆشەگیری دەشکێنین و ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ دەستەبەر دەکەین.

 

مەراسیمەکە بە دەستپێکردنی گروپی ١٥٩ و دروشمەکان کۆتایی هات.