کۆنفرانسی ”ژنان پێکەوە باس لە داهاتوو دەکەن” دەستپێدەکات
کۆنفرانسی "ژنان پێکەوە باس لە داهاتوو دەکەن" کە لەسەر بانگەوازی ژنانی ڕۆژنامەنووس، نووسەران، ئەکادیمیستەکان، سیاسەتمەداران و چالاکوانان ڕێکخراوە، دەستیپێکرد.
ئەنقەرە
کۆنفرانسی "ژنان پێکەوە باس لە داهاتوو دەکەن" دەستیپێکرد، کە بە بانگەوازی ٨٠ ژنی ڕۆژنامەنووس، نووسەر، ئەکادیمیست و سیاسەتمەداریشیان تێدایە، ئامادە کرابوو.
ڕۆژی یەکەمی کۆنفرانسەکە کە دوو ڕۆژ دەخایەنێت، لە سێ دانیشتن پێکهاتووە، دوای ڕاپەڕاندنی بەرهەمی موزیکی لەلایەن ئیلکای ئاکایا، هونەرمەند لە دانیشتنی یەکەمدا بابەتەکانی ”ئازادی، دیموکراتی، دادپەروەری و هاوڵاتیبوونی یەکسان” گفتوگۆ دەکرێن.
لەناو قسەکەرانی دانیشتنی یەکەمدا گوڵتان کناکی، سیاسەتمەداری کوردو فەریدە ئەراڵپ لە دەستپێشخەریی ژنانی "من ئاشتیم دەوێت"، زەینەب ئەڵتیۆک ئاکاتلی، سیاسەتمەدارو نووسەر هیدایەت شەفکەتلی توکسال و فوسون ئوستەل، زانای سیاسی بەشدارن.
دوای پێشکەشکارییە دەستپێکەکان، کۆنفرانسەکە بە شێوازی کۆڕبەند بەردەوام دەبێت، ئەم کۆڕبەندەی کە لە دوو دانیشتندا ئەنجام دەدرێت، بابەتی وەک سەرمایەداری، چەوساندنەوەی کار، یەکسانیی ڕەگەزی و تێکۆشان لە پێناو ئازادییەکاندا هەڵدەسەنگێنێت.