بەرنامەی ٨ی ئاداری دەبەپە: وۆرکشۆپ لە ١١ شار بەڕێوەدەچێت
بێریڤان باخچەچی، وتەبێژی ئەنجومەنی ژنانی دەبەپە ڕایگەیاند، بەبۆنەی ٨ی ئادار لە ١١ شار وۆرکشۆپ بەڕێوەدەچێت.

ئامەد
بێرڤان باخچەچی وتەبێژی ئەنجوومەنی ژنانی پارتی هەرێمە دیموکراتییەکان (دەبەپە) لە دیوانی ڕاوێژکاری دەبەپە لە شارەدێی ڕەزان لە ئامەد، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی سەبارەت بە ڕۆژی ٨ی ئازار، ڕۆژی جیهانی ژنان ئەنجامدا.
بێریڤان باخچەچی سەرنجی بۆ گرتن و دەستبەسەرکردن و کۆمەڵکوژی ژنان ڕاکێشا و وتی: ژنانی دەبەپە وەک ژنانی ڕابردوو هەرگیز ڕێگە نادەن دەنگی گەل بێدەنگ بکرێت، ئێمە دەبینە دەنگی ئەوان.
"'نابێت منداڵ و ژنان بکوژرێن لەو شوێنەی کە باسی ئاشتی دەکرێت"
بێریڤان باخچەچی سەرنجی بۆ گفتوگۆکانی پەیوەست بە پڕۆسەی نوێ ڕاکێشا و وتی: لەو شوێنانەی باس لە ئاشتی دەکرێت، نابێت منداڵ و ژنان بکوژرێن و سیاسەتمەداران دەستگیر بکرێن، ئەو کەسانەی باجی زمان و کولتوور دەدەن نابێت بکوژرێن، بەڵام ئێمە ڕووبەڕووی ئەم کردەوانە دەبینەوە، هەموومان دەبینین قەیرانی ئابووری چەندە جدییە، لە کوێ شەڕ هەبێت، ئابووری بوونی نییە، ژن دەکوژرێت و منداڵانیش هەروا، کۆمەڵگە فەسادە، هەموو ئەمانە کاتێک ڕوودەدەن کە گۆشەگیری هەبێت، حکومەتی ئاکەپە ئەم سیاسەتانە جێبەجێ دەکات، دەبینین ئەو گۆشەگیرییەی بەسەر بڕێز عەبدوڵا ئۆجالاندا سەپێنراوە، کاریگەری لەسەر تەواوی کۆمەڵگە هەیە، تا بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان لە ڕووی جەستەییەوە ئازاد نەبێت، ناتوانین باسی پرۆسەیەکی نوێ بکەین، ئێمەی ژنان بۆ ئازادی جەستەیی ئەو خەبات دەکەین، کاتێک ڕێبەری گەلی کورد ئازاد بوو، ئەوکات ئاشتییەکی شکۆمەندانە دروست دەبێت.
بێریڤان باخچەچی ڕایگەیاند کە ژنان درێژە بە خەباتی خۆیان دەدەن بۆ ئەوەی سەدەی ٢١ بکەنە سەدەی ژن و وتیشی: هەرچەندە ژنان زیاتر خۆیان ڕێکبخەن، زیاتر ڕێکخراو بن، دەستکەوتی زیاتر بەدەست دەهێنن، پێویستە وەک کلارا زەتکین، لەیلا قاسم، سارا و سەڤیان ڕێکخراوەکەمان فراوانتر بکەین، دەبێت بەرەنگاری ئەمە ببینەوە، ناهێڵین ئاڵای لەیلا و سەڤێیان، بکەونە سەر زەوی و ئەم ڕێکخراوە گەورەتر دەکەین.
"پیاو بۆ بەڕێوەبەرایەتییەکانی ژنان دادەمەزێنن"
بێریڤان باخچەچی سەرنجی بۆ دانانی قەیوم ڕاکێشا و وتی: ئاکەپە نایەوێت گەلی کورد خۆی حوکمڕانی بکات، سیستم هەمیشە دەیەوێت ژنی کورد و گەلی کورد بکاتە ژێردەستە، بۆیە جارێکی تر ئیدانەی دانانی قەیوم دەکەین، چونکە قەیومەکان دزی و گەندەڵی لەگەڵ خۆیان دەهێنن، جارێکی تریش دەڵێین دەستەکانتان لەبەردەم ئیرادەی گەل لاببەن، سبەی جارێکی تر دەست بەسەر ئەو شارەوانیانەدا دەگرینەوە، بۆچی، چونکە قەیومەکە دزە، کاتێک دادەمەزرێن، یەکەم ئەرکیان هێرشکردنە بۆسەر مافەکانی ژنان، مافی ژنان دەکرێتە ئامانج، ماف قەدەغە دەکەن، قەیوم دەستکەوتەکانی ژنان لەناو دەبات، پیاوان ژنان بۆ پۆستی بەڕێوبەرایەتی دادەنێن.
'ژنان دژی جینۆساید هەڵدەستن'
بێریڤان باخچەچی ڕایگەیاند کە ڕۆژی ٨ی ئادار لە شەقامەکاندا دەبن بە دروشمی "ژن دژی جینۆساید ڕاپەڕن، ژینگەی ئازادی بونیاد بنێن" و لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: ئێمە دەنگمان لە شەقامەکان بەرز دەکەینەوە بۆ ئەوەی ژنان نەمرن و بە ئازادی بژین، وەک ئەنجومەنی ژنانی دەبەپە لە ١١ شاردا لەسەر شەقام و گۆڕەپانەکان دەبین، لە شارەکانی ئەرزروم، موش، سرت، شرناخ، دیلۆک، مەڵەتی، سەمسور، مێرسین، چەولیگ، بەتلیس و ئەستەنبوڵ وۆرک شۆپ ئەنجام دەدەین و خۆمان ڕێکدەخەین، بانگەوازی ئێمە بۆ ئەوانەی دەڵێن "لە دژی ئەم نادادپەروەریانە دەجەنگم" ئەوەیە کە بە هەموو شێوەکانیانەوە دەنگیان بەرز بکەنەوە، لە ٨ی ئاداردا دەنگی پەخشان عەزیزی و وریشە مورادی و شەریفە محەمەدی دەبین لە هەموو بوارێکدا.