بەڵگەفیلمێک لەسەر پیلانگێڕی نێودەوڵەتی ئامادە دەکرێت
ئەکادیمیای زانستە کۆمەڵایەتییەکانی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان بەڵگەفیلمێکی سەبارەت بە پیلانگێڕی نێودەوڵەتی ئامادە دەکات.

ناوەندی هەواڵ
ئەکادیمیای زانستە کۆمەڵایەتییەکانی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان کە لە ساڵی ٢٠٢٠دامەزرا، لە هەوڵی ئامادەکردنی بەڵگەفیلمێکە سەبارەت بە پیلانگێڕی نێودەوڵەتی دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.
ماوەی باڵگەفیلمەکە ٣٠ خولەکە و باس لە کاریگەریی بیرۆکەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لەسەر گەلی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان دەکات.
ئەکادیمیای زانستە کۆمەڵایەتییەکانی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان لە نووسەران و ڕۆشنبیران و توێژەران پێکهاتووە، کار لەسەر بڵاوکردنەوەی دیدگاکانی عەبدوڵا ئۆجالان دەکات، تا ئێستا چەندین پەرتوک بە زمانی عەرەبی و کوردی چاپ کراون.