لە ئیدلبی داگیرکراودا ژنان لە بواری ڕاگەیاندندا قەدەغە کران
ژنانی ئیدلب چیتر ناتوانن لە بەشی ڕاگەیاندنی زانکۆ بخوێنن، بیانووی "بیناسازی کە ژن و پیاو لە یەک جیا بکاتەوە نییە" بۆ بڕیاری قەدەغەکردنەکە خرایەڕوو.
هەدیل عومەر
ئیدلب- هەرچەندە داواکارییە جیهانییەکان بۆ بەهێزکردنی ژنان و دەستەبەرکردنی مافەکانیان بۆ خوێندن لە هەڵکشاندایە، بەڵام لە ئیدلب کە لەلایەن دەوڵەتی تورکیا و چەتەکانییەوە داگیر کراوە، ژنان ڕووبەڕووی جیاکاریی بە ئەنقەست دەبنەوە، یەکێک لەو بارودۆخانە دوورخستنەوەی ژنانە لە خوێندنی ڕاگەیاندن، بۆ ئەمەش بیانووی "بیناسازی کە ژن و پیاو لەیەک جیابکاتەوە نییە" نیشان دەدرێت.
ئەوان دەیانەوێت ژن بێبەش بکەن
بۆتە شتێکی ئاسایی کە گوێبیستی دەستەواژەی وەک "نەریت و لاساییکردنەوە" و هەروەها "دۆخی ئەمنی" لە ئیدلب ئاسایی بووەتەوە کە ژنان لە مافە سەرەتاییەکانیان بێبەش بکرێن، یەکێک لە نوێترین سیاسەتەکان دوورخستنەوەی ژنانە لە تۆمارکردنی ناوی خۆیان لە بەشی ڕاگەیاندن، ئەمەش پێویستترین بەشە بۆ ژنان بۆ دیاریکردنی حاڵەتەکانیان و گەیشتن بە دەنگی خۆیان.
"خەونم ئەوە بوو ببمە ڕۆژنامەنووس"
لە ئیدلب، ژنان چیتر ناتوانن بەشداری بەشی ڕاگەیاندن بکەن، ئەمیرە زێدان خوێندکارێکە و هیوای خواستووە لە یەکێک لە زانکۆکانی ئیدلب بخوێنێت بۆ ڕاگەیاندن و وتی: خەونی من ئەوە بوو ببمە ڕۆژنامەنووس، ڕاپۆرتی ئازارەکانی ژنان لێرە بدەم و ژیانی خۆمان بخەینە بەردەم جیهان، کاتێک ناوم پێشکەش کرد بۆ ناو تۆمارکردن، پێیان وتم کە بەشی کچان نییە، چونکە بینای تایبەت نییە، ئەم بڕیارە نەک تەنها زوڵمە، بەڵکو پێشێلکردنی دەنگی ژنانە، ڕاگەیاندن بوارێکە کە ژنان لە ڕێگەیەوە دەتوانن ڕیکۆردی کۆمەڵایەتی و سیاسی بشکێنن، بەهۆی ئەوەوە مەترسییە بۆ سەر هەر سیستمێک کە بیەوێت کۆنترۆڵی ژنان بکات.
"بیانووی ڕازی نەبوون بیانوویەکە کە لە شوێنی خۆیدا نییە"
خوێندکارێکی تەمەن ٢١ ساڵ بەناوی ڕیم بەکر وتی: چونکە ئەگەر ڕاگەیاندن تەنها بۆ پیاوان بێت ئەوا چالاک و گشتی نابێت، زۆر چیرۆک هەیە جگە لە ژن کەس ناتوانێت بیگوازێتەوە، بەتایبەتی ئەو چیرۆکانەی پەیوەندییان بە کۆمەڵگەی ژنانەوە هەیە لە ئیدلب. نەبوونی ئەکادیمیای راگەیاندن کەلێنێکی گەورە لە چاودێریکردنی ڕاستییەکان دروست دەکات، بێبەشکردنی ژنان لە خوێندنی ڕاگەیاندن، واتە بێبەشکردنی نیوەی دەنگی کۆمەڵگە، ژنان دەتوانن کۆنتێکستی جیاواز بخەنە سەر ڕووداو و کەیسەکان کە پیاوان ناتوانن بە ئاسانی دەستیان پێ بگات بە بەڵگەنامە، بە تایبەت لە کۆمەڵگە داخراوەکاندا، ئەم بڕیارە نەک هەر کاریگەری لەسەر ژنان هەیە، بەڵکو بزووتنەوەی راگەیاندن بە گشتی لاواز دەکات، بیانووی لایەنە پەیوەندیدارەکان کە دەڵێن بینا بەس نییە، لە شوێنی خۆیدا نییە، زانکۆکانی ئیدلب لاوازن لە دابینکردنی زۆرێک لە پێداویستییەکان، سەرەڕای ئەوەش، ئەم کەمکردنەوانە لە بوارەکانی دیکەشدا دەردەکەون، بەڵام کاتێک باس لە پەروەردەکردنی ژنان دەکەین، ئاستەنگەکان ئاڵۆزتر دەبن، چونکە ئەوان پشت بە ئایدۆلۆژیای حزبە دەسەڵاتدارەکان دەبەستن نەک تەنها بە بینا.
"بڕیارەکە بۆ درێژەدان بە سیاسەتەکانی جیاکارییە لە هەرێم"
ڕەغەد سەخیر، خوێندکاری بەشی زمانی عەرەبی لە زانکۆی ئیدلب، توڕەیی خۆی دەربڕی و وتی: ئەم بڕیارە جیاکاری لە دژی ژنان نیشان دەدات، ئەگەر زانکۆکان نەتوانن مافەکانمان بۆ دابین بکەن، بۆ کوێ دەچین؟ بێبەشکردنمان لە ڕاگەیاندن، بێبەشکردنمان لەو پلاتفۆرمە بۆ دەربڕینی کێشەکانمان لەڕێگەیەوە و وەرگرتنی پۆستەکانمان. بڕیاری قەدەغەکردنی خویندنی ڕاگەیاندنی ژنان درێژەپێدەری سیاسەتە جیاکارییەکانە لە ناوچەکەدا، ئەم جیاکارییە بەربڵاو نییە، بەڵکو سیاسەتێکە بە ئامانجی هێشتنەوەی ژنان لە چوارچێوەیەکی داخراودا، بێبەشکردنی ژنان لە بەدیهێنانی خەونەکانیان دەبێتە هۆی ئەوەی هەست بە کەمی متمانە بەخۆبوون بکەن، بەهۆی بڕیارە جیاکارییەکان لە دژی ژنان، هەستکردن بە کەمتەرخەمی دروست دەکەن. کێشەکە تەنها نەبوونی ئیمکانات نییە، ژن وەک لایەنی دووەم سەیر دەکرێت، پێشتر چارەسەری وەک دابەشکردنی بیناکان یان دانانی کاتژمێری تایبەت بۆ ژنان پێشنیارمان دەکرد، بەڵام ئەم پێشنیارانە بە جددی وەرنەگیرا، لە دەرەوەی هەرێم دەرفەتی فێربوونی ڕۆژنامەگەری هەیە، بەڵام تەحەدا ئەوەیە کە ڕاگەیاندن لە ئیدلب بۆ هەمووان قبوڵ بکرێت، چونکە ئەمە مافی سەرەکی ئێمەیە.