بۆ سیبەل تەکین کە بۆ ماوەی ٤٥ ڕۆژ زیندانی کراوە، قەرەبووی ڕەوشتی دەکرێت

سیبەل تەکین، دەرهێنەری بەڵگە فیلم کە بەهۆی ئەو دیمەنانەی کە بۆ بەڵگە فیلمی "ژیان لە تاریکیدا دەست پێدەکات" وێنەی گرتووە، لە دۆسیەی دەستبەسەرکردنی بێتاوان دەرچووە، بڕی ٢٥ هەزار لیرەی تورکی وەک قەرەبووی دەستبەسەرکردن و دەستگیرکردنی ناڕەوا پێدەدرێت.

ناوەندی هەواڵ

 

سیبەل تەکین، دەرهێنەری بەڵگەفیلم کە بەهۆی دیمەنەکانی بەڵگەفیلمی "ژیان لە تاریکیدا دەست پێدەکات" دەستبەسەرکرابوو، دواتر بە تۆمەتی "ئەندامێتی ڕێکخراوەکە" دەستگیرکرا، دوای ٤٥ ڕۆژ لە دۆسیەکە لە دادگای تاوانە قورسەکانی ٢٦ی ئەنقەرە دادگایی کرا، بێتاوان دەرچوو.

 

دوای بڕیاری بێتاوانی، پارێزەرانی سیبەل تەکین لە ٢ی نیسانی ٢٠٢٤دا داواکارییان پێشکەش بە داواکاری گشتی ئەنقەرە کرد و داوای قەرەبووی دارایی و ڕەوشتییان کرد، لە داواکارییەکەدا هاتووە: هیچ قەرەبوویەک نییە بۆ ئەو نادادپەروەرییانەی کە ئەو و هەموو خێزانەکەی لەم پرۆسەی نزیکەی ١.٥ ساڵەدا تووشی بوون، کەسێکی بێتاوان بە نادادپەروەرانە دەستبەسەرکرا، دەستگیرکرا، پێشمەرجی بێتاوانی پشتگوێ خرا و بەخێرایی لەبەردەم دەسەڵاتی دادوەریدا بەبێ لێکۆڵینەوەی کاریگەر و دواتر بە بەشداریی یەکەکانی ئیداری و کۆمەڵگە، ئەم پرۆسەیە گەیشتە بەرزترین ئاست.

 

داواکاری قەرەبووی دارایی ڕەتکرایەوە

 بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کۆمەڵەی میدیا و کاروباری یاسایی  "MLSA"، لە داواکارییەکەدا پارێزەران داوای ٢٥٠ هەزار لیرەیان کردووە بۆ قەرەبووی ڕەوشتی و و ١٠ هەزار لیرە بۆ قەرەبووی ماددی، ٢٦-ەمین دادگای تاوانە قورسەکانی ئەنقەرە لە دانیشتنی یەکەمدا بڕیاری خۆی سەبارەت بە داواکاری قەرەبووکردنەوە دا، دادگا بڕیاریدا داواکاری قەرەبووکردنەوەی دارایی ڕەتبکاتەوە چونکە مەرج و ڕێساکان جێبەجێنەکراون، هەروەها ٢٥ هەزار  لیرە قەرەبووی ڕەوشتی داوە بۆ ئەو پرۆسانەی کە ڕاگیراوە و لە زینداندا ماوەتەوە، زاندرا پارێزەرانی سیبەل تەکین تانە لە ڕەتکردنەوەی داواکاری قەرەبووی ماددی و قبوڵکردنی بەشەکی داواکاری قەرەبووی ڕەوشتی دەدەن.