بۆ کەمکردنەوەی توندوتیژی ئیمارات ڕێنمایی ڕێکخراوەیی بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دیجیتاڵی دەستپێدەکات

ئیمارات "مۆدێلی ڕێکخستن و خۆپاراستنی ئیمارات"ی خستەگەڕ، کە ٣٥ ماددەی یاسایی پەیوەست بە پاراستن لە توندوتیژی خێزانی و دیجیتاڵی دەخاتە ڕوو.

ناوەندی هەواڵ

 

بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دیجیتاڵی و توندوتیژی دژی ژنان ، ئیمارات ڕۆژی ١٢ی ئادار "مۆدێلی ڕێکخستنی و خۆپاراستنی ئیمارات"ی دەستپێکرد، ڕێنماییەکە ٣٥ ماددەی یاسایی پەیوەست بە پاراستن لە توندوتیژی خێزانی و دیجیتاڵی دەخاتە ڕوو، ئەمە جگە لە زیاتر لە ٤٦ سیاسەت و دەستپێشخەری و بەرنامەی هۆشیاری کە بە هاوکاری ٢٢ دامەزراوەی نیشتمانی جێبەجێ دەکرێن.

 

کۆلۆنێل دانا ئەلمەرزوقی، بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی کاروباری نێودەوڵەتی لە وەزارەتی ناوخۆ، جەختی لەوە کردەوە کە ئەم جۆرە دەستپێشخەرییە هەمەچەشنانە ڕۆڵێکی گرنگیان هەبووە لە پەرەپێدانی ژینگەیەکی دیجیتاڵی پاریزراو بۆ ژنان و بەرزکردنەوەی ئاسایشی ئەلیکترۆنییان، کە بتوانن تەکنەلۆژیای مۆدێرن بە متمانە و ئاسایشەوە بەکاربهێنن.

 

دانا ئەلمەرزووقی ڕوونیکردەوە، ئیمارات دید و ڕێگایەکی شارستانی لەسەر بنەمای لێبوردەیی و دادپەروەری و یەکسانی گرتۆتەبەر بۆ بەرزکردنەوەی پێگەی خۆی لەسەر پلیکانەی ڕکابەریی جیهانی و چەسپاندنی بوونی خۆی وەک نەتەوەیەکی پێشەنگ لە بەدەستهێنانی دەستکەوتی چۆنایەتی لە بوارە جیاوازەکاندا، بەتایبەتی لە بواری پاراستنی کۆمەڵگە لە هەموو بەشەکانیدا.

 

جەختی لەوە کردەوە کە ئەم پابەندبوونە بە ڕوونی لە سەرکردایەتی و هەمەچەشنی دەستپێشخەرییەکانی تایبەت بە پاراستنی ژنان ، بەتایبەتی لە ژینگەی دیجیتاڵی و لە ڕێگەی تەکنەلۆژیا و ئەپڵیکەیشنە سەرهەڵداوەکانەوە دەردەکەوێت.

 

هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە ئەم جۆرە دەستپێشخەرییە هەمەچەشنانە ڕۆڵێکی گرنگیان گێڕاوە لە پەروەردەکردنی ژینگەیەکی دیجیتاڵی پارێزراو بۆ ژنان و بەرزکردنەوەی ئاسایشی ئەلیکترۆنییان، کە بتوانن بە متمانەوە و بە سەلامەتی تەکنەلۆژیای مۆدێرن بەکاربهێنن دەتوانن لە بونیادنانەوە و پەرەپێدانی کۆمەڵگەی مەدەنی و پەروەردەکردنی نەوە نوێیەکان هاوتەریب لەگەڵ پێداویستییەکانی سەردەمی مۆدێرن و داهاتوو هاوبەشی چالاک بن.