بۆ حەنیفە ئارسلان ڕاپۆرتی "دەتوانێت لە زینداندا بمێنێتەوە" درا
حەنیفە ئارسلان، زیندانییەکی نەخۆش، ڕاپۆرتێکی نوێ کە تێێدا هاتووە "دەتوانێت لە زینداندا بمێنێتەوە" ئامادە کرا.

وان
حەنیفە ئارسلان، زیندانییەکی تەمەن ٧٦ ساڵ کە نەخۆشی گرانی هەیە، تووشی کێشەی تەندروستی گەورە بووە و سەرەڕای هەموو هەوڵەکان ئازاد نەکراوە، کە نەخۆشی بەرزی پەستانی خوێن، گەدە و چەندین نەخۆشی دیکەی هەیە، سەرەڕای هەموو هەوڵەکانی خێزانەکەی ئازاد ناکرێت.
خێزان و پارێزەرەکان لە ٢٦ی کانوونی دووەم جارێکی دیکە داواکارییان پێشکەش کرد حەنیفە گەڕێنراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی توێژینەوە و پەروەردەی وان. بەڵام نەخۆشخانەکە ڕاپۆرتی "دەتوانێت لە زینداندا بمێنێتەوە"ی بۆ دا.