ڕاپۆرت، بێ باوکان و بێ هاوژینەکانی غەززە دوای سێ ساڵ لە شەڕ ڕووبەڕووی ڕاستیەکی سەخت دەبنەوە

ناوەندی ڕاگەیاندنی فەڵەستین ڕاپۆرتی دا کە سێ ساڵ شەڕی بەردەوامی دژی غەززە لە فەڵەستین نەک هەر ژێرخان و ماڵەکانی وێران کردووە، بەڵکو درزێکی قووڵی کۆمەڵایەتی و قەیرانی مرۆیی ئاڵۆزی دروست کردووە کە دڵی بنەماڵە فەڵەستینییەکانی گرتووەتەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

شەڕی کەرتی غەززە لە چوارچێوەی دۆخێکی مرۆیی کارەساتباردا دەچێتە ساڵی چوارەمی خۆیەوە، بۆردومان و ئاوارەبوونی بەردەوام دەیان هەزار منداڵی بێ باوک و بێ هاوژینی بەجێهێشتووە و ئاڵەنگاریانەی ئاڵۆزی دروستکردووە کە لە فریاگوزاری کاتی زیاتر درێژدەبێتەوە بۆ ئاوەدانکردنەوەی کۆمەڵگە.

 

ناوەندی ڕاگەیاندنی فەڵەستین لە ڕاپۆرتێکی ئەم دواییەدا، کە ٧ی تشرینی یەکەم بڵاوکرایەوە، ڕایگەیاندووە، کە سێ ساڵ شەڕ نەک هەر داروپەردووی ماڵ و باڵەخانەکانی لە دوای خۆی بەجێهێشتووە، بەڵکو برینێکی کۆمەڵایەتی قووڵی لێکەوتووەتەوە کە گەیشتووەتە دڵی بنەماڵە فەڵەستینییەکان، دەیان هەزار کەس باوک و دایک و منداڵ و بژێوی ژیانیان لەدەستداوە، لەدەستدانیان لە ڕووداوێکی زوو تێپەڕەوە گۆڕیوە بۆ ڕاستیەکەی ڕۆژانە کە قورسایی زۆری لەسەر هەموو کۆمەڵگەکە هەیە.

 

لە ڕاپۆرتەکەدا، ئامارەکانی وەزارەتی گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە غەززە ئاماژەی پێکراوە کە قەبارەی ئەم گۆڕانکارییە نیشان دەدەن، ژمارەی منداڵانی بێ باوکن گەیشتە نزیکەی ٧١ هەزار و ٨٤٦ کەس، لە کاتێکدا ژمارەی بێ هاوژینەکان گەیشتە ٦٤ هەزار و ٤١٣ کەس، لەم نێوەندەدا ژمارەی ئەو ماڵانەی کە ژنان سەرۆکایەتی دەکەن بۆ نزیکەی ٨٦ هەزار ماڵ بەرزبووەوە.

 

"ئازارەکانیان بەو لەدەستدانی دڵتەزێنە کۆتایی نایەت"

لە ڕاپۆرتەکەدا، جەخت لەوە کراوەتەوە، کە نیگەرانییەکان لە زیادبووندایە کە ئەم بارودۆخە سەختانە هەندێک لە منداڵان ناچار دەکەن واز لە خوێندن بهێنن یان سەرقاڵی کارکردنی منداڵان بن، ئەمە جگە لەوەی ڕووبەڕووی مەترسییەکانی ئازاردان و پشتگوێخستن دەبنەوە بەهۆی بێتوانایی خێزانەکان لە دابینکردنی پاراستنی پێویست بۆیان.

 

لە ڕاپۆرتەکەدا ڕوونیکردووەتەوە، کە زۆرترین گروپە لاوازەکانی غەززە لەم کاردانەوە ئاڵۆزانە ڕزگاریان نەبووە، داتاکانی وەزارەتی گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی ئاماژە بەوە دەکەن کە ژمارەی بەتەمەنەکانی تووشبوو گەیشتووەتە نزیکەی ١١٨ هەزار و ٨٧٦ کەس، لە کاتێکدا ژمارەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان گەیشتووەتە ١٦ هەزار و ٩٦٣ کەس، بەمەش کارەساتەکە زیاتر بووە.

 

ئاماژە بەوە کراوە، کە بەتەمەنەکان ڕووبەڕووی کێشە دەبنەوە لە دەستڕاگەیشتن بە چاودێری و شوێنی مانەوە، بەتایبەتی بە لەبەرچاوگرتنی وێرانبوون یان زیانگەیاندن بە بەشێکی زۆری ژێرخانی تەندروستی و خزمەتگوزارییەکان.

 

هەروەها شەڕەکە قەیرانی ئاوارەبوونی بەرفراوانی دروستکردووە و ٢٥٨ هەزار و ٩٢٧ خێزانی ئاوارە لە دوو هەزار و ٩٠ پەناگە نیشتەجێن.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، داتاکانی وەزارەتی گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی وتیان: زیاتر لە ملیۆنێک و ٢٠٠ هەزار کەس ڕووبەڕووی نائاسایشی توندی خۆراک بوونەتەوە، کە ٥٣٠ هەزار خێزان لە سیستەمی فریاگوزاری نیشتمانی تۆمارکراون، هەروەها توندی قەیرانی ئێستا لە دابینکردنی خۆراک و شوێنی مانەوەیەکی کاتی زیاترە، ئەمەش مەترسییەکی ڕاستەوخۆیە بۆ سەر داهاتووی تەواوی نەوەیەک کە لەناو شەڕ و ئاوارەبوون و بێبەشبوونی خوێندندا گەورە دەبێت.