ئیشیگ:٩٥ منداڵ لە کاتی کارکردندا گیانیان لەدەستدا

ئەنجوومەنی تەندروستی و سەلامەتی پیشەیی کرێکارانی تورکیا ئیشیگ ڕایگەیاند، لە نێوان مانگی ئەیلولی ٢٠٢٥ تا ئابی ٢٠٢٦ ٩٥ منداڵ لە کاتی کارکردندا گیانیان لەدەستداوە.

ناوەندی هەواڵ

 

 ئەنجومەنی تەندروستی و سەلامەتی پیشەیی کرێکارانی تورکیا ئیشیگ ڕاپۆرتی مردنی منداڵانی پەیوەست بە کاری خۆی بڵاوکردەوە، کە ماوەی لە ئەیلوولی ٢٠٢٥ تا مانگی ئابی ٢٠٢٦ دەگرێتەوە.

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، ٩٥ منداڵ لەکاتی کارکردندا گیانیان لەدەستداوە. ڕاگەیەندرا کە ١٤ لەو منداڵانە پەنابەرن.

 

هەروەها ڕاپۆرتەکە بە وردی هۆکارەکانی مردنەکەی خستۆتەڕوو و ئاماژەی بەوە کردووە کە لەسەدا ١٨ بەهۆی چەقاندن/داڕمانەوە بووە، لەسەدا١٧ بەهۆی ڕووداوەکانی هاتوچۆوە و لەسەدا١٦ بەهۆی خنکاندن/ژەهراویبوون بووە.