پێویستە پەروەردەی تەندروستی بۆ خەڵکی غەززە دابین بکرێت

یوسرا حەسبوڵا، خۆبەخش لە مانگی سوور لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند، بەهۆی بەردەوامی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەریان، پێویستە خەڵک پەروەردەی فریاگوزاری سەرەتایی وەربگرن.

ڕەفیف ئیسلیم

 

 غەززە - لەگەڵ زیادبوونی ڕێژەی هێرشەکان بۆ سەر کەرتی غەززە، ڕێژەی برینداربوون لە کاتژمێرێکدا ١٠ کەس تێدەپەڕێنێت، بەهۆی ئەم هێرشانەوە کارمەندانی تەندروستی ناتوانن بگەنە شوێنی ڕووداوەکە و هاوکاری پێویست پێشکەش بکەن، بۆیە گەل ناچارە چارەسەری بریندارەکان بکات و لەبەر ئەوەی نازانن هەندێکجار بە هەڵە مامەڵەیان لەگەڵ دەکەن و ئەمەش دەبێتە هۆی خراپتربوونی باری نەخۆشەکە.

 

"'دەرمانی هەڵە ژیانی نەخۆشەکان دەخاتە دۆخێکی مەترسیدارترەوە"

 یوسرا حەسەبوڵا، فریاگوزاری و خۆبەخش لە مانگی سوور  بارودۆخی ناوچەکەی لە نێوان هێرشەکاندا باسکرد و ڕوونیشیکردەوە، لەگەڵ چڕبوونەوەی هێرشەکان لە ناوچەکە، کارمەندانی پزیشکی و ئۆتۆمبێلەکان ناتوانن بگەنە شوێنی ڕووداوەکە وتیشی: لە بیابانەکاندا هەندێک ناوچە بە "ئەلحەمرە" پێناسە کراون و کارمەندەکان ناتوانن بگەنە ئەو ناوچانە، بۆیە کارمەندەکان ناتوانن بگەنە شوێنی ڕووداوەکە، سەرنشینەکان ناچارن بریندارەکان هەڵبگرن، بە شێوازی هەڵە مامەڵەی لەگەڵ دەکەن و ئاگاداری مەترسییەکانی نین، ئەمەش دۆخی بریندارەکان قورستر دەکات، بۆیە پێویستە کەسێکی زانا لە کاتی خۆیدا چارەسەری ئەم برینانە بکات.

 

 "پەروەردەی تەندروستی پێویستە"

 جەختی لە گرنگی پێدانی پەروەردەی تەندروستی بۆ گەل کردەوە و ئاماژەی بەوەشکرد، پەروەردە پێویستە بۆ ئەوەی مرۆڤەکان بتوانن بەشێوەیەکی دروست چارەسەری برینەکان بکەن لەکاتی گونجاودا و وتیشی: بەهۆی هێرشە بەردەوامەکانی سەر وڵات، پێویستە خەڵک پەروەردەی تەندروستی و فریاگوزاری سەرەتایی وەربگرن و فێری چۆنیەتی چارەسەرکردنی بریندارەکان لە کاتی گونجاودا ببن، تا دەگەنە خاڵ و ناوەندە تەندروستییەکان،  ئەگەر تەنها یەک کەس لە خێزانەکەدا بزانێت چۆن یارمەتییە تەندروستییەکان بەکاربهێنێت، ئەوا ڕۆڵێکی سەرەکی لە پاراستنی کۆمەڵگەدا دەگێڕێت،  مرۆڤەکان دەتوانن فریاگوزاری سەرەتایی بۆ برینە سووکەکان وەک سووتاوی و بێهۆشبوون دابین بکەن، هەروەها ئەمەش فشارەکانی سەر دامەزراوە تەندروستییەکان کەمدەکاتەوە، تەنانەت لە حاڵەتە ئاڵۆزەکانی خوێنبەربووندا، دەتوانن بە خێرایی خوێنبەربوونەکە بوەستێنن بۆ ئەوەی ژیانی نەخۆشەکە ڕزگار بکەن.

 

 "بڵاوکردنەوەی هۆشداری تەندروستی دەکەوێتە سەر ئێمە"

 یوسرا حەسبوڵا جەختی لەوە کردەوە کە بە دابینکردنی پەروەردە، مرۆڤەکان ژیانی کۆمەڵگە دەپارێزن و وتیشی: بۆ پاراستنی ژیانی کۆمەڵگە دەبێت پەروەردەی تەندروستی لەناو خەڵکدا زیاد بکرێت،  لە ڕێگەی ئەم پەروەردنەو بڵاوکردنەوەی زانیاری لەسەر پێشکەشکردنی فریاگوزاری سەرەتایی، کۆمەڵگەکان ئاگاداری دەستێوەردانەکانی هەڵەکانن لە چارەسەرکردنی نەخۆشەکاندا، پێویستە ئەم پەروەردانە لە خوێندنگەو کامپەکاندا پێشکەش بکرێت، چونکە ڕۆژانە ڕووبەڕووی هێرش دەبنەوە، هەروەها دەتوانرێت لە ڕێگەی دیجیتاڵ میدیاوە پێشکەش بکرێت بۆ ئەوەی بتوانین زانیاری تەندروستی زیاتر لەناو کۆمەڵگەدا بڵاوبکەینەوە، ئەم بەرپرسیارێتییە دەکەوێتە ئەستۆی ئێمەی کارمەندانی چاودێری تەندروستی،  پێویستە جەخت لەسەر ڕۆڵی ژنان و دایکان بکەینەوە لە پێشکەشکردنی پەروەردەی فریاگوزاری سەرەتایی، چونکە ژنان ئەوانەن کە زۆرترین گرنگی بە کۆمەڵگە دەدەن.