٩ سیاسەتمەدار و سەندیکاکار دەستگیرکران

سەڤتاپ ئاکداغ، جێگری هاوسەرۆکی دەم پارتی و نیعمەت تانریکولوم دامەزرێنەری ئیهەدە لەناو ٩ کەسدان کە لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکانی ناوەندەکەیان لە ئەنقەرە دەستگیرکران.

 

ناوەندی هەواڵ

 

سیاسەتمەداران و پارێزەران و داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکان لە ٢٦ی تشرینی دووەم لە ناوەندەکەیان لە ئەنقەرە دەستبەسەر کران، دوای ئەوەی لە داواکاری گشتی وتەیان لێوەرگیرا، کەسانی دەستبەسەرکراو ڕەوانەی دادگا کران.

 

دادوەر سەبارەت بە سەبتاپ ئاکداغ، جێگری هاوسەرۆکی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەل "دەم پارتی" چەنگیز دوندار، هاوسەرۆکی شارەوانیی پیاس، نیعمەت تانریکولو، یەکێک لە دامەزرێنەرانی ئیهەدە سەرۆکی گەنەڵ-ئیشە ڕەمزی چالیشکان، بەرپرسی گەنەڵ-ئیشەی یەکێتی مێرسین کەمال گۆکسۆی، هەڵەف کاروش، ئەجەڤیت ئۆداباشی، نوسرەت ئەکین، سەردان ئەکینگن بڕیاری دەستگیرکردنیان بۆ دەرچووە.

 

هەروەها شیار ڕیشڤانۆغڵو، ئەرداڵ گوزەل، فاروق ئایهان و ڕەجەب شیمشەک ئەندامانی کۆمەڵەی پارێزەرانی هاوچەرخ بە مەرجی کۆنترۆڵکردنی دادوەری ئازادکران.