ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان: ڕێگەی هەزاران کیلۆمەتری بە هەنگاوێک دەستپێدەکات
ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەڵێت: ئەو یاسایەی کە بڕیارە دەربکرێت کلیکی کردنەوەی دەرگای پرۆسەکەیە. کردنەوەی دەرگایە بەڕووی کۆماری دیموکراتیکدا.
ناوەندی هەواڵ
شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی کە دوێنێ دیدارێکی سێ کاتژمێری لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئەنجامدا، ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە. ڕاگەیاندراوەکە بەم جۆرەیە:
"وەک شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی لە ٢ـی ئاب دیدارێکمان لەگەڵ بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان ئەنجامدا.
لە دیدارەکەدا، بەڕێز ئۆجالان هەڵسەنگاندنی بۆ پرۆسەی ئێستا، ئەو کارانەی کە دەکرێن و بەرپرسیارێتییە مێژووییەکانی بۆ داهاتوو کرد، ئەو پەیامانەی ڕادەستی شاندەکەمان کرد کە دەویست لەگەڵ ڕای گشتیدا هاوبەشی بکەین.
پەیامەکانی بەڕێز ئۆجالان بەم شێوەیەن:
"ڕێگای هەزار کیلۆمەتری بە هەنگاوێک دەست پێدەکات.
لەڕێگەی ئەم یاسایەوە هەنگاو بۆ چارەسەرکردنی پرسێکی مێژوویی دەنێین. ئێمە لە سەرەتای پرۆسەیەکی دیموکراتیزەکردنداین کە کەمتر نییە لە گرنگیی دامەزراندنی کۆمار.
هەروەکو چۆن لە کاتی دامەزراندنی کۆماردا ڕەنج و قوربانیدانێکی گەورە درا، ئێستاش بۆ کۆماری دیموکراتیک پێویستە بە هەمان جدییەت کار بکرێت.
هەموو کەسێکی سەر ئەم خاکە پێویستی بەمەیە، نەک تەنها کوردان و لایەنێک. کاتێک هەنگاوەکە هەڵبگیرێت، کاریگەری لەسەر چارەنووسی وڵاتەکە و ناوچەکە دەبێت؛ ڕێگە بۆ پێشکەوتنی دادپەروەریی دیموکراتیک و گەشەکردنی دەرفەتە ئابوورییەکان دەکاتەوە. ئەمەش خزمەتێکی گەورەیە بۆ ٨٦ ملیۆن کەس.
ئێمە بە ڕێکخستنی کۆمەڵگە هەنگاوێکی مێژوویی هەڵدەگرین. ئەم هەنگاوە بەشدارییەکی زۆر گەورە لە ئابووری و ئاشتیدا دەکات.
هێشتا هەموو شتێک چارەسەر نەکراوە. بەڵام دۆخێکی وەهاش نییە کە مرۆڤ بە شێوازێکی نەرێنی لێی بڕوانێت. ئەوەی گرنگە ئەوەیە کە بەدرووستی لەم هەنگاوە تێبگەین و هەموو کەسێک بە بەرپرسیارێتییەوە بۆ سەرکەوتنی پرۆسەکە هەڵسوکەوت بکات.
ئەو یاسایەی کە بڕیارە سیاسەت دەریبکات کلیکی کردنەوەی دەرگای پرۆسەکەیە. کردنەوەی دەرگایە بەڕووی کۆماری دیموکراتیکدا.