سەرەڕای جەنگ دامەزراوەی "بتقەدری" بازاڕێک بۆ ژنان لە باکووری سودان ڕێکدەخات

دامەزراوەی ک "بتقەدری" بازاڕێک بۆ ژنان لە باکووری سودان ڕێکخست کە تیایدا ژنان، لەنێویاندا ژنانی ئاوارە، بەشدارییان کرد لە پیشاندانی بەرهەمەکانیان و ئەو کاڵایانەی کە دەیانفرۆشن.

 

میسا قازی

 

سوودان- سەرەڕای ناکۆکییە بەردەوامەکانی نێوان سوپا و هێزەکانی پشتیوانی خێرا و ئاوارەبوونی زۆربەی ئەو ژنانەی کە بەرپرسن لە دامەزراوەی کۆمەڵگەی "بتقەدری" لە خەرتوومی پایتەخت، ئەوان ڕووبەڕووی سەختییەکان بوونەتەوە و لە بارودۆخێکی زۆر سەخت و بە سەرچاوەی سنووردار کار دەکەن بۆ ڕزگارکردنی ئەوانی دیکە.

 

لە شاری کەریمەی باکووری سودان، دامەزراوەی بێتقەدری بازاڕێکی بۆ ماوەی سێ ڕۆژ ڕێکخست کە تیایدا ژنان بەشدارییان لە نمایشکردنی بەرهەمەکانیاندا دەکرد، بازاڕەکە چەندین وانە و وۆرکشۆپی لەگەڵدا بوو بۆ پەرەپێدانی ژنان و یارمەتیدانیان بۆ پەرەپێدانی کارەکانیان بۆ ئەوەی لە ڕووی ئابوورییەوە بەهێزیان بکەن.

 

هانا بت ئەلبەلەد، یەکێک لە بەشداربووانی بازاڕەکە، دانیشتووی شاری کەریمە، ئاماژەی بەوەکرد بەشداری کردنەکە تەنها بۆ لایەنی دارایی نییە بەڵکو دەستکەوتی دیکەش هەیە، چونکە خەڵکی نوێ دەبینێت و کڕیاری زیاتر بەدەستدەهێنیت کە ئێکسسوارات و جلوبەرگ و چەندین کاڵا دەفرۆشێت.

 

دامەزراوەی "بتقەدری" یەکێکە لە پلاتفۆرمە گرنگەکان لە سودان کە کار بۆ ڕاهێنانی ژنان و پەرەپێدانی تواناکانیان دەکات، مونتاها عەبدوڵا، دامەزرێنەری دامەزراوەی کۆمەڵگەی "بتقەدری" وتی: ئەم بازاڕە بە دروشمی "ژنان سەرەڕای جەنگ بەردەوامن لە کارکردن"، ئامانجی پشتیوانیکردنی ژنانی کارمەندە لە شارەکاندا و هەروەها پشتیوانیکردنی ئەو ژنانەیە کە لە خەرتوومی پایتەختەوە هاتوون و ڕێژەیەکی زۆریان کار و پڕۆژەکانیان لەدەستداوە و هەندێکیان ئەندامی خێزانەکانیان لەدەستداوە.

 

وتیشی: ئێمە کاردەکەین بۆ پشتگیریکردنی ئەم ژنانە و دەرفەتی نوێیان بۆ دابین دەکەین و شوێنێکیان پێدەدەین، بەرەنگاری جەنگ دەبینەوە بە بەرهەمهێنان و کار، دەمانەوێت ئەرێنی بین و سوود لەو دەرفەتە وەربگرین بۆ گەڕانەوەو بنیادنانەوە، ئەمە یەکەم هەنگاو و هەنگاوەکانمانە لە وڵاتانی دیکەدا.

 

بەدەر لە بازاڕو فڕۆشتن وۆرکشۆپی پەروەردەیی لەگەڵدایە

ئاماژەی بەوەشکرد کە بازاڕەکە وۆرکشۆپی پەروەردەیی لەگەڵدایە بە ئامانجی پەرەپێدانی شارەزایی بۆ ژنان، جا ژنانی ئاوارە بن یان دانیشتووانی ناوچەکە، هەروەها یارمەتیدانیان بۆ بەرەوپێشچوون و پەرەپێدانی کار و پڕۆژەکانیان، شوێنێکی پارێزراو هەیە بۆ ژنان و منداڵان بۆ کەمکردنەوەی ئەو فشارە دەروونییەی کە لە ئەنجامی شەڕەکەدا ڕوویدا.

 

مونتەها عەبدوڵا لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: دەمانەوێت ئەو پەیامە بگەیەنین کە دەتوانین هەموومان پێکەوە بژین، جیاوازییەکانمان قبوڵ بکەین، دەرفەتی باش بکەینەوە، وڵاتەکەمان پەرەپێبدەین و بنیاد بنێین.