٣٨ ساڵەی بۆردوومان کردنی هەڵەبجە بە ناپاڵم بەبیرهێندرایەوە
٣٨ ساڵ بەسەر بۆردوومانکردنی هەڵەبجەدا بە چاکی ناپاڵم تێپەڕدەبێت و ساڵانە لە ١٣ی ئایار بەبیردەهێندرێتەوە کە تێیدا٧٩ کەس شەهید بوون.

هەڵەبجە
دوێنی ١٣ی ئایار بەرێوەبەرایەتی شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەڵەبجە بەهاوکاری بەڕێوەبەرایەتی شارۆچکەی بیارە ٣٨ مین سالیادی بۆردوومانکردنی هەڵەبجەو شارەزوورو هەورامان بەبیرهێندرانەوەو لە مەزاری مۆنۆمێنتی شەهیدانی ساڵی ١٩٨٧ چەپکە گوڵی رێزوو وەفا لەسەر گڵکۆی شەهیدان داندرا.
لەم رۆژەدا هەڵەبجەییەکان یەکدەنگ بوون و پێکەوەیی توانیان رووبەروی دەستەڵاتی حزبی بەعس ببنەوە، بەڵام حکومەتی بەعس لەجێی گوێگرتن لە داواکاری خۆپیشاندەران بە ئاگر و ئاسن ڕووبەڕووی خۆپیشاندەران بوویەوە ، بەو ھۆیەوە ٧٩ ھاوڵاتی شەھید بوون و زیاتر لە ١٠٠ هاوڵاتی دیکە لە ھەڵەبجە و ھەورامان و سەید سادق برینداربوون .
ھەمان ڕۆژ بە بڕیاری تاوانبار عەلی حەسەن مەجید گەڕەکی کانی عاشقان لە ھەڵەبجە بە مادەی تی ئێن تی تەقێنرایەوە و خەڵکێکی زۆری ئەو گەرەگەو بەشێکی دیکەی دانیشتووانی شاری هەلەبجە ئاوارەی وڵاتی ئێران بوون.
شارا عەبدولکەریم، هاولاتیەکی خورماڵەو بنەماڵەکەی شەهیدن و ئاماژەی بەوەکرد،زوڵم بەرامبەر گەلی کوردو هەڵەبجەو شارەزوور هەورامان کراوە، حکومەتی بەعس زوڵمیکی ئیجگار زۆری بەرامبەر سنوری شارەزوور هەورامانکردووە وتی: پاش ئەوە وەک سێ کوچکە بەرامبەر ئەو زوڵمە راپەرینیان کردووە، لەبەرامبەر تانک و زرێپۆشەکان وەستامەوە لەبەر ئەوەی منداڵ بوم، بەڵام کەسوکارمان بەشدار بوون و ژمارەیەکی زۆر لە کەسو کارمان زیندە بەچاڵ بوون، پاش ساڵانیکی زۆر لە گۆرێکی بە کۆمەڵ دۆزرانەوە، لەیادەوەری ئێمە وەک خەڵکی هەڵەبجە یەکێکە لە ڕۆژە ڕەشەکان و ئەمە بووە هۆکارێک کە خەڵک زوڵم قبول نەکات.
وتیشی: لە یادەکاندا تەنها دەتوانین سەری ڕێزو نەوازشیان بۆ دانەوێنین و داواکارین سەرجەم کایەنە سیاسیەکان ئەم تەنگ و ناڕەحەتیانە بکەنە هۆکارێک بۆ دڵخۆش بوونی میللەتی کورد.