٢٤٩ خێزان لە کامپی هۆلەوە گەڕانەوە بۆ عێراق

ئەمڕۆ ٢٤٩ خێزان كە لە ٨٤٠ هاوڵاتی پێكدێن لە کامپی هۆلەوە گەڕانەوە بۆ عێراق، ئەم هەنگاوە بە هەماهەنگی خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و حکومەتی عێراقی و هێزەکانی هاوپەیمانان بەرێوەچوو.

ناوەندی هەواڵ

 

كامپی هۆل دەكەوێتە سنوری حەسەكە لە ڕۆژئاوای كوردستان و لە نزیك سنووری عێراقە، كامپەكە زیاتر لە ٣٠ هەزار عێراقی تێدابوو، كە بەسەر زیاتر لە حەوت هەزار خێزاندا دابەشكراون، كە دەكاتە نیوەی كۆی دانیشتووانی كامپەكە.

 

ئەمڕۆ ٢٤٩ خێزان كە لە ٨٤٠ هاوڵاتی پێكدێن لە کامپی هۆلەوە گەڕانەوە بۆ عێراق، ئەم هەنگاوە بە هەماهەنگی خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و حکومەتی عێراقی و هێزەکانی هاوپەیمانان بەرێوەچوو.

 

بڕیارە ئەو خێزانانە لەچوارچێوەی پرۆگرامێکدا ئامادە دەكرێنەوە تا بگەڕێنەوە بۆ ژیانی ئاسایی خۆیان و لە کامپی جەدعە لە پارێزگای نەینەوا نیشتەجێ دەكرێن.

 

 ئەمە ١٣یەمین کاروانی هاوڵاتیە عێراقییەکانە کە ئەمساڵ لە کامپی هۆلەوە دەگەڕێنەوە بۆ عێراق.