٢٣٠ خێزان لە کامپی هۆلەوە گەڕێنرانەوە بۆ عێراق

لە چوارچێوەی هاوکارییەکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و لیژنەی کۆچ و کۆچبەرانی پەرلەمانی عێراق، ٢٣٠ خێزانی عێراقیی لە کامپی هۆلەوە گەڕانەوە بۆ عێراق.

ناوەندی هەواڵ

 

کامپی هۆل لە ڕۆژئاوای کوردستان، هەزاران هاوڵاتی عێراقی و بیانی تێدایە، کە زۆربەیان خێزانی چەکدارانی پێشووی داعشن، حکومەتی عێراق هەوڵدەدات سەرجەم هاوڵاتییەکانی لەو شوێنە دەربهێنێت و دوای پشکنینی ئەمنی، تێکەڵی کۆمەڵگەیان بکاتەوە.

 

لە چوارچێوەی هاوکاری نێوان ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و لیژنەی کۆچ و کۆچبەرانی پەرلەمانی عێراق، بەشێکی دیکەی پەنابەرانی عێراق لە کامپی هۆلەوە گەڕێنرانەوە بۆ عێراق.

 

ئەو بەشەی پەنابەران، کە گەڕاونەتەوە لە ٢٣٠ خێزان کە لە ٨٣٤ کەس پێکهاتوون و بە ئۆتۆمبێل بەڕێکرانەوە بەرەو عێراق، هەروەها هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ڕێوشوێنی پاراستنی گرتەبەر بۆ پاراستنی پەنابەران.