٢٢٤ خێزان لە کامپی هۆلەوە دەگەڕێندرێنەوە عێراق

خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕێکارەکانی گەڕانەوەی ٢٢٤ خێزانی عێراقی لە کامپی هۆلەوە بۆ وڵاتەکەیان تەواوکردووە، کە داواکاریی گەڕانەوەیان پێشکەشکردبوو.

ناوەندی هەواڵ

 

لە چوارچێوەی هەماهەنگی نێوان ئیدارەى خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لەگەڵ لیژنەی کۆچ و ئاوارەکان لە پەرلەمانی عێراقی، ئەمڕۆ ژمارەیەک لە خێزانە ئاوارەکانی دانیشتووی کامپی هۆل گەڕێندرانەوە بەرەو خاکی عێراق.

 

ژمارەی ئاوارەکان ٢٢٤ خێزانە و کۆی گشتییان ٨٤٠ کەسە، یەکەم کاروانی ئاوارەکان لە ڕێ و شوێنێکی ئەمنی توند و تۆڵدا و لەژێر چاودێری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەرەو خاکی غێراق بەڕێکەوتن.

 

کامپی هۆل دەکەوێتە باشووری شاری حەسەکەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ، زیاتر لە ١٣ هەزار پەنابەری عێراقی، ١٦ هەزار پەنابەری سووری و شەش هەزار پەنابەری وڵاتانی تر لە خێزان و بنەماڵەی چەتەکانی داعش تیایدا نیشتەجێن.