پارێزەر بوجو شەبەر: نەفەقە خەڵات نییە

بڕیارەکەی دادگای دەستووری تورکیا بۆ لابردنی دەستەواژەی "هەمیشە" بۆ هەمیشەیی لە ماددەی ١٧٥ سەبارەت بە نەفەقە دوای جیابوونەوە، کاردانەوەیەکی بەرفراوانی بەدوای خۆیدا هێنا.

مەمهیان هیلبین زەیدان

 

وان-لە ساڵی ٢٠٢٥ دادگای دوانزەهەمی خێزان لە پارێزگای وان لە باکووری کوردستان، داواکارییەکی لە دادگای دەستووری تورکیا تۆمار کرد و بە چەواشەکردنی دەستەواژەی "هەمیشەیی" لە ماددەی ١٧٥ی یاسای مەدەنی تورکیا ژمارە ٤٧٢١ کە نەفەقە دوای جیابوونەوە ڕێکدەخات.

 

لە داواکارییەکەدا، ئاماژە بەوە کراوە، کە وشەسازیی ئێستای ماددەکە کە تێیدا هاتووە، ئەو لایەنەی لە ئەنجامی جیابوونەوەکەدا دەکەوێتە هەژارییەوە، بە مەرجێک تاوانەکەیان گەورەتر نەبێت، دەتوانێت داوای نەفەقە لە لایەنی بەرامبەر بکات بە ڕێژەی توانای دارایی خۆیان لەسەر بنەمای هەمیشەیی، پێویستی بە پێداچوونەوە هەیە، بە تایبەتی لە داواکارییەکەدا داوای لابردنی دەستەواژەی "بۆ هەمیشەیی" کراوە.

 

دوای پێداچوونەوە بە داواکارییەکەدا، دادگای دەستوری لە ٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٦ بڕیاری زۆرینەی دەرکرد و دەستەواژەی "هەمیشەیی"ی لە ماددەی ١٧٥ لابرد، هەروەها دادگا بڕیاریدا کە هەڵوەشاندنەوەکە دوای نۆ مانگ لە بڵاوکردنەوەی بڕیاری  جێبەجێکردن لە ڕۆژنامەی فەرمیدا کاری پێدەکرێت.

 

لە ڕووی یاساییەوە نەفەقە سیستەمێکی ڕەگەزی نییە، بەپێی یاسای مەدەنی تورکیا، نەفەقە بەو لایەنە دەدرێت کە دوای جیابوونەوە دەکەوێتە هەژارییەوە، بەمەرجێک خەتای ئەوان لە تاوانی لایەنی بەرامبەر گەورەتر نەبێت، هەرچەندە مافی نەفەقە تەنها بۆ ژنان نییە، بەڵام لە تورکیا بەهۆی نایەکسانی ئابووری کۆمەڵایەتی نێوان ڕەگەزەکان، ژنان زۆرینەی ئەو کەسانەن کە نەفەقە وەردەگرن.

 

“بارگرانی چاودێریکردن دەکەوێتە سەر شانی ژنان"

پارێزەر بورجو شەبەر، ئەندامی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ و میدیا (İHAMED)، وتی: زۆرێک لە گفتوگۆکان دوای بڕیارەکەی دادگای دەستوری سەبارەت بە نەفەقە دەستیپێکردووە و تا ئێستاش بەردەوامن، گروپێک هەیە بانگەشەی ئەوە دەکات کە ژنان لە ڕێگەی نەفەقەوە دەوڵەمەند دەبن، بۆیە پێویستە مەبەستی نەفەقە ڕوون بکرێتەوە، مەبەست لە نەفەقە دەوڵەمەندکردن نییە، لەناو یەکەی خێزاندا، هەندێک کەس بەهۆی چاودێری منداڵ و کاری ماڵەوە و لە هەندێک حاڵەتدا چاودێری بەتەمەنەکان، لە بازاڕی کار دوورخراونەتەوە، نەفەقە دوای جیابوونەوە جۆرێکە لە مسۆگەری یاسایی سنووردار بۆ ژنان، ڕەنگە ژنانیش تووشی فشاری دەروونی و توندوتیژی جەستەیی ببنەوە لەناو دامەزراوەی هاوسەرگیریدا.

 

ئایا ژنان دەتوانن لە بارودۆخێکدا بژین کە یەکسانی پیاوان بێت؟

پارێزەر بورجو شەبەر ئاماژەی بەوەدا، ئەوانەی بانگەشە بۆ سنووردارکردن یان بەتەواوی هەڵوەشاندنەوەی نەفەقە دەکەن، دەبێت وەڵامی پرسیارەکانی وەک "ئایا ژنان لە بارودۆخێکی یەکساندا دەژین؟ ئایا موچەی یەکسان وەردەگرن؟ ئایا دەتوانن دوای جیابوونەوە بە ئاسانی کار بدۆزنەوە؟ ئاستی دامەزراندنی ژنان لە چ ئاستێکدایە؟" جەختی لەسەر بوونی نایەکسانی کردەوە کە ژنان ڕووبەڕووی دەبنەوە.

 

دووپاتی کردەوە، هەوڵدان بۆ جێبەجێکردنی نموونە جیهانییەکان بۆ بارودۆخی تورکیا بەبێ ئەوەی قسە لەسەر ئەم پرسیارانە بکرێت، ناعئقڵانییە، لە سەرەتای گفتوگۆکەدا ئاماژە بە وڵاتانی ئەوروپی دەکرێت، ڕاستە سنووردارکردنی نەفەقە لە ئەوروپا و لە ئاستی جیهانیدا هەیە، بەڵام لەوێ، ژنان لە دوای جیابوونەوە ناکەونە هەژاری، چونکە تۆڕی پارێزراوی کۆمەڵایەتی هەیە، جگە لەوەش میکانیزمەکانی دەوڵەت زیاتر پەرەیان پێدراوە و دەرفەتی دامەزراندنی زیاتر بۆ ژنان دەڕەخسێنن، بەڵام لە تورکیا تەواو پێچەوانەکەی دەبینین، بەو پێیەی ژنان دەسەڵاتیان پێنادرێت و لە دۆخێکی خراپدا ماونەتەوە، هەژاری دوای جیابوونەوە، گواستنەوەی ڕاستەوخۆ و بەکارهێنانی ئەم نموونەیە پرسێکی یاسایی نییە، هەروەها ناتوانرێت نامرۆڤانەش بێت.

 

“زۆرێک لە ژنانی تورکیا لە ڕووی ئابوورییەوە سەربەخۆ نین”

جەختی لەوە کردەوە، کە وتاری "خێزانی پیرۆز" ژن لە تورکیا ناپارێزێت، ژنان لە بارودۆخێکی یەکساندا ناژین و ڕاستەوخۆ وەرگرتنی نموونەی ئەوروپا دڵنیایی نییە، چونکە بە واتای پشتگوێخستنی ئەو پێکهاتە دامەزراوەییانەیە کە ئەو دەرئەنجامانەیان کردە دڵنیای، پێویستە سەرەتا ئەو بناغە دامەزراوەیانە بونیاد بنرێن پێش ئەوەی نموونەکە جێبەجێ بکرێت، ئەگەرنا پێچەوانەکەی قبوڵ ناکرێت.

 

ڕوونیشیکردەوە، ژنان لە تورکیا دوای جیابوونەوە ڕووبەڕووی گرفتی بەرچاو دەبنەوە، لەوانە سنووردارکردنی دەستڕاگەیشتن بە باخچەی ساوایان و هەلی کار، لەم هەلومەرجەدا، سنووردارکردن یان نەهێشتنی نەفەقە، ژنان ڕووبەڕووی سووڕێکی توندوتیژی دەکەن

 

ئاماژەی بەوەشکرد، وڵاتانی ئەوروپا میکانیزم بۆ مسۆگەرکردنی پارەی نەفەقە دابین دەکەن، لەکاتێکدا لە تورکیا ئەو مسۆگەریانە بوونیان نییە و زۆرجاریش نەفەقە بەهیچ شێوەیەک وەرناگیرێت.

 

ڕایگەیاندووە، کە زۆرێک لە ژنان ناچار دەکرێن زوو هاوسەرگیری بکەن و کاری ناوماڵ بەبێ موچە ئەنجام دەدەن و دواتر ڕووبەڕووی توندوتیژی دەبنەوە  دوای جیابوونەوەیان بەبێ پشتیوانی ڕاستەقینە دەمێننەوە، ئەمەش وادەکات یەکگرتنەوەیان لە ژیانی کارکردندا لەڕادەبەدەر سەخت بێت، هەروەها "ئەو تێڕوانینەی کە ژنان لە نەفەقەوە دەوڵەمەند دەبن، ڕاستیە نییە".

 

ڕوونیشیکردەوە، یاساکە تەنها ژنان ناکاتە ئامانج، بەڵکو هەر کەسێک دوای جیابوونەوە بکەوێتە هەژارییەوە، بەڵام لە تورکیا ڕاستیەکە ئەوەیە کە ژنان بە شێوەیەکی ناڕێژەیی کاریگەرییان لەسەرە، ئەو دەنگۆیانیەی کە دەوترێت پیاوان پارەی نەفەقە بۆ هەمیشە دەدەن، ڕاست نییە، ئەگەر دۆخی دارایی وەرگرەکە باشتر بوو، پارەی نەفەقە دەوەستێت.

 

"ژنان پاڵدەنێتە هەژاری و نائەمنی"

جەختی لەوە کردەوە، کە هەر سنووردارکردنێک یان نەهێشتنی نەفەقە بەبێ دامەزراندنی دامەزراوەی پشتیوانی وەک موچەی یەکسان، هەلی کار و چاودێری منداڵان، ژنان پاڵدەنێتە هەژاری و نائەمنی.

 

بورجو شەبەر ئاماژەی بە بەرزبوونەوەی ڕێژەی ژنکوژی و مردنی گوماناوی کرد، بە لەبەرچاوگرتنی ئەم بەڵگەیە لەسەر بەرکەوتنی ژنان بۆ مەترسی گەورە، هەروەها بەراوردکردنی ئەمە بە کشانەوەی "پەیماننامەی ئیستەنبوڵ" کە بە وتەی خۆی پارێزگارییەکی گرنگی بۆ ژنان دابین دەکات، هەر دابەزینێکی مافەکانی ژنان سووڕی توندوتیژی قووڵتر دەکاتەوە، هەروەها نەبوونی میکانیزمی کاریگەرانەی دەوڵەت وا دەکات قسەکردن لەسەر مافەکانی ژنان تەنها پڕوپاگەندە بێت.