لە یەمەن مامۆستایان بێ ماف و خوێندکاران بێ ئایندەن
لە یەمەن کۆمەڵێک پرسی ڕاستەوخۆ کاریگەرییان لەسەر پەروەردە هەبووە، لەوانە دەرکردنی مامۆستایان و کەمکردنەوەی موچە، ئەوەش بووەتە هۆی خراپی دەستکەوتی خوێندکاران لە هەموو ئاستەکانی خوێندندا.

ڕانيا عەبدوڵا
یەمەن ـ زیاتر لە ١٠ ساڵە لە سەرهەڵدانی ململانێکان لە یەمەن، پەروەردە شایەتی داڕمانێکی بەرچاو بووە، خوێندکاران بە توندی کاریگەرییان لەسەرە، ئێستا پەروەردە لە بەربەستی نەزانیدایە.
فرمێسکەکانی زۆر ڕژا لە کاتی قسەکردن لەگەڵ ئاژانسەکەمان داوای لێبوردنیشی کرد بۆ وێنەگرتنی چاوپێکەوتنەکە چونکە تێگەیشت کە قسەکانی بێمانایە و پێیوابوو دەسەڵات و حکومەت وەڵام نادەنەوە. هودا ئەحمەد،مامۆستا کە ٣٥ ساڵ لە پیشەی وانەوتنەوەدا بەسەر بردووە، لە ئێستادا ٤٠ دۆلاری دەستدەکەوێت. ئەم بڕە پارەیە بەشی سەرەتاییترین پێداویستییەکان نییە، کرێی خانووەکەی دوو هێندە موچەی مانگانەیە. ئەو وتی: من بە برسێتی دێمە خوێندنگە، بۆ ئەوەی بتوانم وانە بدەم بە خوێندکارەکان، لە کۆتایی مانگدا سەرم لێ شێواوە کە چی لە موچەکەم بکەم؟
چۆن مامەڵەی لەگەڵ بکەم؟
ئەو مامۆستایانەی کە زیاتر لە ٣٠ ساڵ ئەزموونی وانەوتنەوەیان هەیە، ئێستا موچەیان لە ٥٠ دۆلار زیاتر نییە. ئەو مامۆستایانەی لە ساڵی ٢٠١١ پەیوەندییان بە پیشەی مامۆستاییەوە کردووە کەمتر لە ٢٠ دۆلار وەردەگرن. ئەمەش بەهۆی تێکچوونی تمەنی ناوخۆییەوەیە کە بۆ دۆلار گەیشتووەتە دوو هەزار و ٥٠٠ ڕیاڵی یەمەن.
ئەم دابەزینە وایکردووە مامۆستایانی شاری تەعز لە باشووری ڕۆژئاوای یەمەن و شاری عەدەن لە باشووری یەمەن وانەوتنەوە ڕابگرن، ناڕەزایەتی دەرببڕن و داوای یەکلاکردنەوەی پێگەی خۆیان و زیادکردنی موچەیان دەکەن.
گفتوگۆ و بیانوو
ئومە مەلک واسیل، کارمەندی فەرمانگەی پەروەردە لە تەعز بە ئاژانسەکەمان وتی:کاتێک چووینە دەرەوە بۆ داواکردنی خۆشگوزەرانی، بارودۆخی ئابووری بۆ هەموو هاوڵاتیان زۆر سەختە، بەتایبەتی مامۆستایان، ئێمە ناتوانین بژێوی ژیان و دەرمان دابین بکەین، چووینە دەرەوە و داوامان لە دەسەڵات کرد بارودۆخەکەمان باشتر بکات.
ئاماژەی بەوەشکردووە، "سەرچاوەکانی شارەکە لەنێوان بەرپرساندا دابەشکراون، کاتێک داوای باشترکردنمان کرد، ئەوان بانگەشەیان کرد کە هیچ سەرچاوەیەک و بودجەیەکیان نییە، لە سەرەتای دەستپێکردنی ناڕەزایەتییەکانەوە، داواکارییە بەردەوامەکانیان، کە بریتین لە داڕشتنەوەی موچە بۆ ئەوەی ڕەنگدانەوەی نرخی ئاڵوگۆڕی دراوی بیانی بێت و پێدانی موچەی قەرزدار لە ساڵی ٢٠١٦ تا ٢٠١٧، "ئێمە داوای ئەم مافە سادەیانە دەکەین، بەڵام بەداخەوە، وەستاون".
نەجلا هندی وتی: داواکارییەکانمان یاسایین و داڕشتنەوەی موچە لەخۆدەگرێت کە هاوتەریبە لەگەڵ تێچووی زۆری ژیان، موچەکەم تەنانەت ناگاتە ٣٨ دۆلار، تەواوی موچەکەی دەچێتە دەرمانخانە بۆ دەرمانی مانگانەی. موچەکەم تەنها بەشی تێچووی دەرمانەکە دەکات، تەواوی موچەکەم دەبەم بۆ پزیشکی دەرمانساز، تەنانەت ناتوانم بۆ خەرجی منداڵەکانم خەرجی بکەم.
لە درێژەی قسەکانیدا وتی: زۆر کەس ئێمەیان بە تاوانبار زانی کە مانمان گرتووە، داوای مافە سەرەتاییەکانمان دەکەین، کە دەبوو لەلایەن دەسەڵات و لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە جێبەجێ بکرایە. بەداخەوە ڕووبەڕووی تۆمەتی خیانەت و تەنانەت هەڕەشەش بووینەوە.
قوربانیانی داهاتوو
خوێندکاران چ مێ و نێر بوونەتە قوربانی پشتگوێخستنی بە ئەنقەست لە پەروەردە و بێبایەخکردنی داواکاری مامۆستایان. خوێندنیان بۆ ماوەی چوار مانگ ڕاگیرا بەبێ ئەوەی هیچ کارێک لەلایەن وەزارەتی پەروەردە لە پارێزگاکانی عەدەن و تەعز بۆ دابینکردنی هیچ چارەسەرێک. دەستپێکردنەوەی خوێندن بووەتە هۆی تێکچوونی دەستکەوتی خوێندنیان، دۆخەکە بۆ خوێندکارانی قۆناغی سێیەمی ناوەندی خراپتر بووە.
وەزارەتی پەروەردە وادەی تاقیکردنەوەکانی ئامادەیی بۆ هەردوو بەشی زانستی و هونەری ڕاگەیاند، کە لە ٤ی ئایارەوە دەستپێدەکات تا ٢٥ی ئایار. ئەمەش ناڕەزایی و توڕەیی خوێندکارانی لێکەوتەوە لەسەر پچڕانی خوێندنیان بۆ ماوەی زیاتر لە سێ مانگ، ئامادەنەکردنیان بۆ تاقیکردنەوەکانی کۆتایی.
بەڕێوەبەری فەرمانگەی پەروەردە لە تەعز فەرماندەکات بۆ دەستپێکردنەوەی دەوام، دەوامکردن بە خوێندنگە حکومییەکان و هەڕەشەی گرتنەبەری ڕێوشوێنی توندی لە دژی ئەو خوێندنگانە کرد کە بەردەوامن لە مانگرتن. وەزارەتی پەروەردە وەک چارەسەرێکی بەپەلە فەرمانی دا کە مانگێک پێش دەستپێکردنی تاقیکردنەوەکان وانەبە خوێندکاران بدرێت وەک قەرەبوو.
سارا ئەحمەد، خوێندکار کە خەریکە تاقیکردنەوەکانی ئامادەیی تەواو دەکات، بە ئاژانسەکەمانی ڕاگەیاند، "ئەوەی بەسەر ئێمەدا هات، نائومێدییەکی گەورە بوو، هیوامان خواستبوو دوای دەستپێکردنەوەی خوێندن، ماوەی خوێندن درێژبکرێتەوە، بۆ ئەوەی قەرەبووی ئەو وانانە بکاینەوە کە لەدەستمان داوە، تەواوی بەشی دووەمی بابەتە کەبوو، بەڵام ماوەکەی کورت بوو، زۆربەی تاقیکردنەوەکان لە بەشی دووەمەوە بوون، وەک ئەوەی ئێمەی خوێندکار ناچار بووین باجەکەی بدەین."
بڕیاری هەڕەمەکی
لە هەنگاوێکدا کە بە هەڕەمەکی و ئاژاوەگێڕانە پێناسەیکرد، ئامانی قاعد،مامۆستا وتی: بڕیاری فەرمانگەی پەروەردە بۆ دەستپێکردنەوەی وانە لە خوێندنگە حکومییەکان ئاڵەنگاریە بۆ داواکارییە ڕەواکانی مامۆستایان و بڕیارێکی هەڕەمەکی و خراپە.
ئاماژەی بەوەشکرد، "دوای دەستپێکردنەوەی خوێندن، بەشێکی زۆر لە مامۆستایانی ڕەگەزی نێر و مێ بەهۆی بەردەوامی مانگرتنەکەوە خۆیان نیشان نەدا. لەبری ئەوەی بە باشکردنی بارودۆخی مامۆستایان چارەسەری ئەو پرسە بکرێت، بۆ ئەوەی بتوانن بگەڕێنەوە بۆ خوێندنگە، بەڕێوەبەری فەرمانگەی پەروەردە لەبری مامۆستای نێر و مێ، خۆبەخشی ژنی هێنا. لێرەدایە کە گەورەترین کارەسات لەخۆدەگرێت. خۆبەخشێک دەتوانێت چی پێشکەش بە خوێندکاران بکات،لە نەبوونی ئەزموونیان؟
هودا شەرجەبی ناڕەزایی خۆی دەربڕی بەرامبەر بەو بڕیارانەی فەرمانگەی پەروەردە دەیدات، کە ڕاستەوخۆ زیان بە بەرژەوەندی خوێندکاران دەگەیەنێت وتی: خوێندکارەکانمان خوێندنێکی تەواو و کوالیتییان وەرنەگرتووە، ئێستاش بەبێ هیچ دەستکەوتێکی ئەکادیمی تاقیکردنەوەکانی بڕوانامەی ئامادەیی ئەنجامدەدەن.